ڕاگه‌یه‌نراوێك لە سەرۆكایه‌تیی هەرێمی كوردستانەوە تایبەت بە ڕووداوەکانی ئەم دواییەی عێراق

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان تایبەت بە دۆخی ئەم دوایییەی عێراق و ڕووداوی تیرۆرکردنی سەردار قاسم سولەیمانی و ئەبوو مەهدی موهەندیس ڕاگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە.

کوردپرێس:

ڕۆژی هەینی 3ی کانوونی دووهەمی 2019 سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا ئاماژەی بە ڕووداوەکانی ئەم دواییەی عێراق و ڕووداوی تیرۆرکردنی سەردار قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودس و ئەبوو مەهدی موهەندس فەرماندە لە حەشدی شەعبی کرد.

لە ڕاگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستاندا جەخت لە سەر ئەوە کراوە کە نابێ عێراق بكرێتە گۆڕەپانی یەكلاكردنەوەی ململانێی وڵاتان.

دەقی ڕاگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان:

ڕووداوەكانی ئەم دواییەی كەركووك و قائیم و بەردەم باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە بەغدا، ئاماژەن بۆ ئاڵۆزبوونی زیاترى بارودۆخی عێراق و كردار و پەرچەكرداری چەندبارەی بەدوای خۆیدا هێنا، هەر لەو سۆنگەیەوە ئەو هەنگاوانه‌ ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه‌ كە لەسەر خاكی عێراق تەسفیەی حیساباتی وڵاتان بكرێت و سەروەریی عێراق پێشێل بكرێ كە لە ئاكامدا سەردار قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودس و ئەبو مەهدی موهەندیس جێگری سەرۆكی ده‌سته‌ى حەشدی شەعبی و هاوڕێكانیان بوونە قوربانی كە هەردووكیان ڕۆڵى به‌رچاویان لە شەڕی دژ بە تیرۆریستانی داعش لە چەند ساڵی ڕابردوودا هەبوو.

نابێ عێراق بكرێتە گۆڕەپانی یەكلاكردنەوەی ململانێی وڵاتان. داوا دەكەین كێشەكانیان بە گفتوگۆ چارەسەر بكەن و ڕێز له‌ عێراق و سه‌روه‌رییه‌كه‌ى بگیرێت. بەردەوامیی ئەم ئاڵۆزی و كردار و پەرچەكردارانە، عێراق و ناوچەكە بەرەو هەڵدێر و ئاییندەیقكی نادیار دەبات و دەبێتە هۆی زیندووكردنەوە و بەهێزكردنی هێزە توندڕەو و تیرۆریستەكانی وەك داعش.

لەم دۆخە ئاڵۆز و هەستیار و مەترسیداره‌دا، داوا لە هەموو لایێک دەكەین ئەوپەڕی دانبەخۆیاندا بگرن و ڕێگە لە په‌ره‌سه‌ندنه‌ مەترسیدارەكان بگیرێت.

سەرۆكایه‌تیى هەرێمی كوردستان

3/1/2020

News Code 97106

Your Comment

You are replying to: .
captcha