کوردپرێس:
ڕۆژی هەینی 13ی بەفرانباری 1398 بەرانبەر بە 3ی جانیڤێریی 2020 ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران بە بەشداریی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای ئەو وڵاتە کۆبوونەوەی بەپەلەی کرد لەبارەی مەسەلەی شەهیدکرانی سەردار قاسم سولەیمانی کە لە هێرشی ئاسمانیی ئەمریکییەکاندا تیرۆر کرا.
پاش کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەکە، نووسینگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئێران بەیانێکی فەرمیی دەرکرد و لە بەیاننامەکەدا ڕایگەیاند هەموو ڕەهەند و لایەنە جیاجیاکانی بابەتەکەیان تاوتوێ کردووە و قەراری پێویستیش لەو بارەیەوە دراوە.
لە ڕاگەیێندراوەکەی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێراندا وردەکاریی شێوەی کاردانەوەکان باس نەکراوە بەڵام ئاماژە بەوە کراوە کە هەرچی ڕوو بدات ئەمریکا لێی بەرپرسیارە.
شایانی باسە بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی 13ی بەفرانباری 1398 بەرانبەر بە 3ی جانیڤێریی 2019 سوپای پاسدارانی ئێران لە بەیاننامەیێکی فەرمیدا پشتڕاستی کردەوە سەرداری سەرلەشکەر قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران لەگەڵ چەند کەسێکی هاوڕێی و لەوان ئەبوو مەهدی موهەندس فەرماندە لە حەشدی شەعبیی عێراق شەهید بوو.
Your Comment