کوردپرێس:
بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق لە راگەیەنراوێکدا کاردانەوەی بە هێرشی تیرۆریستیی ئەمریکا بۆ سەر سەردار قاسم سولەیمانی و چەند ئەندامێکی باڵای حەشدی شەعبی کرد و وێڕای ئیدانەکردنی ئەو ڕووداوە ڕایگەیاند، "بەخەمبارییێکی زۆرەوە هەواڵی شەهید بوونی هەردوو سەرکردە ئەبوو مەهدی موهەندیس جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی و قاسم سولەیمان-مان پێگەشت، کە رۆڵێکی گرنگ و یەکلالەکەرەوەیان هەبو لە شەڕی دژی داعشدا".
بێ گومان کاریگەری ئەمنی لەسەر عێراق و ناوچەکە دەبێت کە خوانەخواستە ئەگەر عاقڵمەندان دەنگی هەرە بەرزی چارەسەکردن نەبن
ئەوەش هاتوە، "ئێمە ئیدانەی ئەو هێرشە دوژمنکارییە دەکەین کە سەرکردە ئەمنییەکانی حکومەتی عێراق دەکاتە ئامانج کە بێ گومان کاریگەری ئەمنی لەسەر عێراق و ناوچەکە دەبێت کە خوانەخواستە ئەگەر عاقڵمەندان دەنگی هەرە بەرزی چارەسەکردن نەبن و هەوڵی نەهێشتنی کاریگەری ئەو هێرشە دوژمنکارییە نەدەن کە هەڕەشەیە لەسەر ئاشتی ناوچەکە و عێراق".
لە ڕاگەیێندراوەکەی سەرۆککۆماری عێراقدا ڕوونیش کراوەتەوە "لەم قۆناغەدا ئەرکمانە یەکگرتویی ریزەکانمان بپارێزین و ناکۆکییەکان تێپەڕێنین لە پێناوی بەرژوەندیی نیشتیمانی، سەروەریی عێراق و دوورخستنەوەی لە هەموو کارەساتێک، کە ماوەی زیاتر لە چوار دەیە بەردەوام بوە و تائێستاش کاریگەرییەکانی ماون".
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment