ڕۆحانی: تۆڵەی ئەم تاوانە قورسە لە ئەمریکای تاوانکار دەکەینەوە

بەشی ئێران- پاش شەهیدبوونی سەردار سولەیمانی، حەسەن ڕۆحانی سەرکۆماری ئێران ڕایگەیاند ئەمریکای ترسەنۆک و تاوانکار دڵنیا بێت تۆڵەی ئەم تاوانە قورسەی لێدەستێنینەوە.

کوردپرێس:

حەسەن ڕۆحانی سەرۆککۆماری ئێران لە پەیامێکدا وێڕای سەرەخۆشی کردنی شەهیدبوونی سەردار سولەیمانی و 10 کەسی هاوڕێی ڕایگەیاند: "بێگومان گەلی ئێران تۆڵەی ئەم تاوانە قورسە لە ئەمریکای تاوانکار دەکەنەوە."

سەرۆککۆماری ئێران گوتیشی بێگومان ئەم تاوانە نیشانەیێکی دیکەیە کە دەلالەت لە سەر بێدەسەڵاتی و ناتەوانیی ئەمریکا لە ناوچەکە دەکات و هەستی بێزاریی گەلانی ناوچەکە لە ئەمریکای داگیرکەر دەسەلمێنێت.

ڕۆحانی هەر لە پەیامەکەیدا ئەوەشی نووسیوە: "دڵنیام ئاڵای شکۆ و بەرخۆدانی ئەم شەهیدە پایەبەرزە بە دەستی لەشکری مەزنی سەربازانی ئیسلام هەڵدەکرێتەوە."

پەیامەکەی ڕۆحانی لە کاتێکدایە، ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێرانیش لە بەیانێکی فەرمیدا بەبۆنەی شەهیدکرانی سەردار سولەیمانی و چەند کەسێکی هاوڕێیەوە سێ ڕۆژ ماتەمینی گشتییان ڕاگەیاند و نووسیشیان ڕێبازی سەردار سولەیمانی درێژەی پێدەدرێت بۆیە تاوانباران چاوەڕوانی تۆڵەیێکی قورس بن.

شایانی باسە بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی 13ی بەفرانباری 1398 بەرانبەر بە 3ی جانیڤێریی 2019 سوپای پاسدارانی ئێران لە بەیاننامەیێکی فەرمیدا پشتڕاستی کردەوە سەرداری سەرلەشکەر قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران لەگەڵ چەند کەسێکی هاوڕێی و لەوان ئەبوو مەهدی موهەندس فەرماندە لە حەشدی شەعبیی عێراق شەهید بوو.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 97096

Your Comment

You are replying to: .
captcha