کوردپرێس: عاسم جیهاد وتەبێژى وەزارەتى نەوتى عێراق رایگەیاند، مانگى رابردوو بڕى ١٠٦ ملیۆن و ٢٦٥هەزار و ٣٠٧ بەرمیل نەوت هەناردەى دەرەوە کراوە و داهاتەکەشى شەش ملیار و ٧٠٠ ملیۆن و ١٧٤ هەزار دۆلار بووە.
ئاماژەى بەوەشکردووە، ١٠٣ ملیۆن و ٩٠هەزار و ٥٥٠ بەرمیل نەوتى لە کێڵگە نەوتییەکانى ناوەڕاست و باشوورى عێراقەوە هەناردەکراوە و لە کێڵگە نەوتییەکانى کەرکووک بڕى دوو ملیۆن ٨٢٧ هەزار و ٥٠ بەرمیل نەوت لە رێگەى بەندەرى جەیهانى تورکیاوە هەناردەکراوە.
باسى لەوەشکردووە، بڕى ٣٣٧ هەزار و ٧٠٧ بەرمیل نەوت لەڕێگەى وڵاتى ئەردەنەوە هەناردەکراوە.
جیهاد راشیگەیاند، بڕى هەناردەى رۆژانە ٣ ملیۆن و ٤٢٨ هەزار بەرمیل نەوت بووە و نرخى فرۆشتنى هەر بەرمیلێک نەوتیش بە ٦٣ دۆلار و ٥ سەنت بووە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment