بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له راگه‌یه‌ندراوێکدا ئاماژه به‌وه کراوه، که په‌یامه‌که‌یان گه‌یشتووه و ئێستاش بۆ رێزگرتن له شکۆی ده‌وڵه‌ت و بڕیاری حکوومه‌ت بگه‌ڕێنه‌وه.
له‌و راگه‌یه‌ندراوه‌دا، هه‌ڵوێستی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌کداره‌کان و که‌سایه‌تییه سیاسی و ئایینی و رۆشنبیری و میللییه‌کان، به‌رز ده‌نرخێنێت که "کاره دوژمنکارییه‌کانی ئه‌مه‌ریکایان له دژی حه‌شدی شه‌عبی ره‌تکردووه‌ته‌وه".
هاوکات داواش له هه‌مووان ده‌کات بچن له پرسه‌ی "شه‌هیدان" له به‌غدا و پارێزگاکانی دیکه دابنیشن و پرسه‌ی سه‌ره‌کی سه‌رجه‌م "شه‌هیده‌کانیشیان" له به‌غد به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
رۆژی سێشه‌ممه، 31/12/2019، لایه‌نگرانی حزبوڵڵای عێراق له به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له به‌غدا گردبوونه‌وه و ناڕه‌زاییان له دژی بۆردوومان کردنی بنکه سه‌ربازییه‌کانی حزبوڵڵا ده‌ربڕی، که رۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی رابردوو، ئه‌مه‌ریکا به فڕۆکه‌ی بێفڕۆکه‌وان بۆردومانی کردن، به‌و هۆیه‌وه 28 چه‌کدار کوژران و نزیکه‌ی 48ی دیکه‌ش برینداربوون.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment