نابێت بە پاساوی رەفتاری نایاسایی هەندێک لایەنەوە سەروەریی عێراق پێشێل بکرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەرجەعی باڵای ئایینیی شیعەکانی عێراق وێڕای ئیدانە کردنی هێرشەکانی ئەمەریکا ڕایگەیاند نابێت بەپاساوی رەفتاری نایاسایی هەندێک لایەنەوە سەروەریی عێراق پێشێل بکرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگە ئایەتۆڵڵا عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای ئایینی شیعەکانی عێراق، ئەمڕۆ دوشەممە، لەبەیاننامەیێکدا ئیدانەی بۆردوومان کردنی پێگەکانی حەشدی شەعبی لە رۆژئاوای ئەنبار لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە کرد و دەشڵێت: تەنها کاری دامەزراوە رەسمییەکانی عێراقە کە مامەڵە لەگەڵ ئەو رووداوانەدا بکەن و رێوشوێنی پێویست بۆ رێگری لێکردنیان بگرنەبەر.

نووسینگە ئایەتۆڵڵا سیستانی لە بەیاننامەکەدا کە لەزاری بەرپرسێکی نووسینگەکەوە سەبارەت بە بۆردوومان کردنی پێگەکانی حەشدی شەعبی لە ئەنبار رایگەیاندووە مەرجەعیەتی باڵای ئایینی ئەو دەستدرێژییە ئیدانە دەکات کە کۆمەڵێک لە چەکدارانی رەسمی عێراقی کردۆتە ئامانج و بۆتە مایەی کوژران و بریندار بوونی ژمارەیێکی زۆریان.

بەگوێرەی بەیاننامەکە مەرجەعیەت جەختی لەسەر پێویستی رێزگرتن لە سەروەری عێراق و پێشێل نەکردنی کردۆتەوە بەپاساوی رەفتاری نایاسایی لەلایەن هەندێک لایەنەوە.

تەئکیدیشی کردۆتەوە کە تەنها دامەزراوە رەسمییەکانی عێراق بۆیان هەیە مامەڵە لەگەڵ ئەم جۆرە رووداوانە بکەن و رێوشوێنی پێویست بۆ رێگری لێکردنیان بگرنەبەر.

هێمای بۆ ئەوەش کردوە کە لەسەر دامەرزاوە رەسمییەکانی عێراقە کاربکەن بۆ ئەوەی عێراق نەبێت گۆڕەپانی تەسفیە حساباتی ناوچەیی و نێودەوڵەوتی و دەستوەردانی ئەوانی دیکە لە کاروباری ناوخۆییدا.

شایانی باسە حەشدی شەعبی ئاشکرای کرد کە لەو هێرشانەدا کە بارەگای لیوای 45 و بارەگانی لیوای 46ی حەشدی شەعبی کراونەتە ئامانج 25 کەس کوژراون و 51ی دیکەش بریندار بوون.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 97056

Your Comment

You are replying to: .
captcha