بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانی داراییی هه‌رێم پێشنیارێک ئاراسته‌ ده‌کرێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامێکی سه‌رکردایه‌تیی یه‌کێتی باسی پێشنیاری خۆی بۆ هه‌ولێر ده‌کات له‌مه‌ڕ چاره‌سه‌ری قەیرانی داراییی هه‌رێمی کوردستان.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌لا به‌ختیار له‌ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان نووسیویه‌تی: حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی ئابووری و داراییی خۆی ده‌بێت ئه‌و زه‌وی و باخ و مه‌زرا بێ نه‌سه‌قانه‌ی له‌ هه‌رێم به‌ره‌ڵا کراون بفرۆشێت.

مه‌لا به‌ختیار ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌ کێشه‌ی ئابووری و دارایی له‌ هه‌رێمی کوردستان، کوردستانی گه‌یاندۆته‌ ئه‌م دۆخه‌ و چاره‌سه‌ری کێشه‌کانیش ته‌نها له‌ ڕێگای گفتوگۆی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت و به‌غدا ڕاده‌ست کردنی بودجه‌ بۆ هه‌رێمی کوردستان و پێدانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌ هه‌ند وه‌رناگرێت.

ناوبراو گوتیشی: ساڵی پار له‌ میانی به‌ڕێوه‌چوونی کۆبوونه‌وه‌کانی نێوان حزبه‌ سیاسییه‌کانی کوردستان به‌ تایبه‌ت کۆبوونه‌وه‌ی نێوان پارتی و یه‌کێتی به‌ به‌شداریی سه‌رۆک وه‌زیرانی کوردستان و جێگره‌که‌ی بڕیار درا هه‌ولێر ئه‌گه‌ر توانای وه‌رگرتنی قه‌رزی بانکیی له‌ وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ نه‌بێت ده‌ست بداته‌ فرۆشتنی زه‌وی و زار و موڵک و ئه‌و باخ و مه‌زرا بێ نه‌سه‌قانه‌ی به‌ره‌ڵا کراون بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و کێشه‌ دارایی و سیاسییه‌ی هه‌رێم تێپه‌ڕێنێت به‌ڵام ئه‌و بڕیاره‌ تا ئێستا جێبه‌جێ نه‌کراوه‌.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی شه‌فه‌ق نیووز

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 9705

Your Comment

You are replying to: .
captcha