کوردپرێس:
عەلی ڕەبیعی وتەبێژی دەوڵەتی ئێران لە لێدوانێکدا بە ئاژانسی هەواڵی فارسی وتووە ئێران پێوەندیی بەو هێرشەوە نەبووە کە کرابوویە سەر هێزە ئەمریکییەکان و لەو بارەیەشەوە هیچ بەڵگە و داتایێک بوونی نیە.
ڕەبیعی گوتیشی: "ئیدعای بێ بەڵگەی ئەمریکییەکان پاساوێکی گونجاو نیە بۆ کوشتن و تۆپباران کردنی هاووڵاتییان. بۆیە ئەمە بە تێکدانی پەیڕەوی دەولی دەزانین."
وتەبێژی دەوڵەتی ئێران تانەی لە ئەمریکاش دا و زیادی کرد: ئەمە شتێکی گاڵتەجاڕە ئەمریکا ئێستاش لە خاکی عێراقدایە و بە بێ ئیزنی دەوڵەتی عێراق دەست دەکات بە تۆپباران کردن و کوشتنی هاووڵاتییانی عێراق و بە ئەوپەڕی بێ شەرمییشەوە ئیدعا دەکات کە ڕێزی لە سەروەریی عێراق گرتووە.
ڕەبیعی لە کۆتاییدا هەڕشەی ئەوەشی کرد کە ئەم جۆرە کارانەی ئەمریکا کە خۆسەرانە و نامەعقوولن یاسا نێودەوڵەتییەکان پێشێل دەکات و هیچ ئەنجامێکیشی نابێت جگە لە پەرەسەندنی نائەمنی و زیادکردنی هەستی نەفرەت لە داگیرکاری.
شایانی باسە پێش دوو ڕۆژی بنکەی سەربازیی کەی وانی ئەمریکی لە دەوروبەری کەرکووک کرایە ئامانج و بەو هۆیەشەوە سەربازێکی ئەمریکی کوژرا.
ڕۆژی ڕابردووش وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن) لە بەیاننامەیێکدا ڕایگەیاند پێنج بارهگای حزبوڵڵای عێراق له عێراق و سووریا بۆردومان كراون.
پێنتاگۆن دەڵێت ئهو بۆردومانه وهڵامێكه بۆ ئهو بۆردومانهی کە هێزەکانی حزبوڵڵای عێراق كردیانه سهر بنكهكانی هاوپهیمانیی نێودهوڵهتیی دژی داعش.
پاش بەیاننامەکەی پێنتاگۆن، له بهیاننامهیێكدا، شانهی ڕاگهیاندنی ئهمنیی عێراقیش بڵاوی كردهوه، له كاتژمێر (07:00)ـی ئێوارهی ڕۆژی یەکشەمە 29ی کانوونی یەکەمی 2019 بارهگای لیوای (45)ـی حهشدی شهعبی له ناوچهی "غابة سلوم" و "الحرش"ـی سنووری عێراق – سووریا رووبهڕووی سێ بۆردومانی ئاسمانی سوپای ئهمهریكا بووهتهوه.
گوتهبێژی فهرماندهی گشتیی هێزه چهكدارهكانی عێراق، لیوا عهبدولكهریم خهلهف، ڕایگەیاند عادل عەبدولمەهدی سەرۆکوەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق پێش هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر حەشدی شەعبی باتەکەی بە عەبدولمەهدی ڕاگەیاندبوو و سەرۆکوەزیرانی کاربەڕێکەری عێراقیش دژایەتیی توندی خۆیی بەو هێرشە تاکلایەنە دەربڕیبوو.
Your Comment