سەرۆكایەتیی كۆماری عێراق: بۆردومانەكانی ئەمریكا پێچەوانەی رێكەوتننامەی ئەمنییە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆكایەتیی كۆماری عێراق بەیاننامەیێكی لەبەرامبەر بۆردومانەكانی سوپای ئەمریكا بۆ سەر بارەگاكانی حەشدی شەعبی لە ئەنبار بڵاو كردەوە و ڕایگەیاند،"ئەو بۆردومانانە پێچەوانەی رێكەوتنی نێوان ئەمریكا و عێراقە".

کوردپرێس:

شەوی یەکشەمە 29ی کانوونی یەکەمی 2019، سەرۆكایەتیی كۆماری عێراق لە بەیاننامەیێكدا ئاماژەی بەو ەكردووە، ئەو كردەوەیەی ئەمریكا دوژمنكارانەیە و پێشێلكاریی سەروەریی خاكی عێراقە.

لەبەشێكی دیكەی بەیاننامەكەی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراقدا هاتووە،"بۆردومانەكانی ئەمریكا بۆ سەر بنكەیێكی حەشدی شەعبی لە ئەنبار، پێچەوانەی رێكەوتنی ئەمنیی نێوان عێراق و ئەمریكایە و جێگەی پەسەندكردن نییە".

شایانی باسە وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن) لە بەیاننامەیێکدا ڕایگەیاند پێنج باره‌گای حزبوڵڵای عێراق له‌ عێراق و سووریا بۆردومان كراون.

پێنتاگۆن دەڵێت ئه‌و بۆردومانه‌ وه‌ڵامێكه‌ بۆ ئه‌و بۆردومانه‌ی کە هێزەکانی حزبوڵڵای عێراق كردیانه‌ سه‌ر بنكه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش.

پاش بەیاننامەکەی پێنتاگۆن، له‌ به‌یاننامه‌یێكدا، شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منیی عێراقیش بڵاوی كرده‌وه‌، له‌ كاتژمێر (07:00)ـی ئێواره‌ی ڕۆژی یەکشەمە 29ی کانوونی یەکەمی 2019 باره‌گای لیوای (45)ـی حه‌شدی شه‌عبی له‌ ناوچه‌ی "غابة سلوم" و "الحرش"ـی سنووری عێراق – سووریا رووبه‌ڕووی سێ بۆردومانی ئاسمانی سوپای ئه‌مه‌ریكا بووه‌ته‌وه‌.

گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق، لیوا عه‌بدولكه‌ریم خه‌له‌ف، ڕایگەیاند عادل عەبدولمەهدی سەرۆکوەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق پێش هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر حەشدی شەعبی باتەکەی بە عەبدولمەهدی ڕاگەیاندبوو و سەرۆکوەزیرانی کاربەڕێکەری عێراقیش دژایەتیی توندی خۆیی بەو هێرشە تاکلایەنە دەربڕیبوو.

News Code 97044

Your Comment

You are replying to: .
captcha