بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سه‌عدی پیره، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی گشتی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی له کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: "ئه‌م بارودۆخه‌ی ئێستا دروست بووه به‌رهه‌می جێبه‌جێ نه‌کردنی ئه‌رکی لێپرسراوانی عێراقه، خه‌ڵکی عێراق ئازاری زۆری بینی له‌سه‌رده‌می سه‌دام حسێن، ئێستاش به‌هۆی نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری و زۆریی گه‌نده‌ڵی و به‌ده‌مه‌وه نه‌هاتنی جه‌ماوه‌ر و گه‌نجانه‌وه، خۆپیشاندانی گه‌وره‌ی لێکه‌وتۆته‌وه".
سه‌عدی پیرهئاماژەی بەوەشکرد، "لایه‌نێکی سیاسیی عێراقی، ئه‌سعه‌د عیدانی پێشکه‌ش کردوه و داوا له سه‌رۆک کۆمار ده‌که‌ن به‌رزی بکاته‌وه بۆ په‌رله‌مان به‌مه‌به‌ستی پێکهێنانی حکوومه‌تی نوێ، سه‌رۆک کۆماریش ئه‌م بابه‌ته‌ی به‌گرنگ وه‌رگرت، به‌ڵام روون نیه و دووفاقی هه‌یه که چ لایه‌نێک گه‌وره‌ترین کوتله‌یه، بابه‌تێکی تریش نه‌بوونی کۆده‌نگی نێوان لایه‌نه‌کانه".
پیرە باسی لەوەش کردوە، ئامانجی سه‌رۆک کۆمار بۆ ناوزه‌ند نه‌کردنی کاندیدی سه‌رۆک وه‌زیران، راگرتنی خوێنرێژی و راگرتنی بارودۆخی ئاڵۆزه، بۆیه ئه‌گه‌ر ده‌ستنیشان کردنی ئه‌سعه‌د عیدانی ببێته هۆی قوڵکردنی فیتنه و نه‌هێشتنی ئاشتی کۆمه‌ڵایه‌تی له به‌غدا و شاره‌کانی دیکه کارێکی خراپه، له‌و ڕوهشهوه، سه‌رۆک کۆمار پشتیوانی له‌کاری خراپ ناکات و نایه‌وێت ناکۆکییه‌کان قووڵ بکاته‌وه و ڕێگه‌ش به‌خوێن ڕێژی نادات.
سەعدی پیرە پشتیوانی یه‌کێتی بۆ به‌رهه‌م ساڵح راگه‌یاند و وتی: "هه‌ڵوێسته‌که‌ی سه‌رۆک کۆمار و داواکاریه‌که‌ی بۆ زیاتر گفتوگۆکردن و گه‌یشتن به‌ڕێکه‌وتن کارێکی دروسته، ئێمه پشتیوانی له هه‌ڵوێسته‌که‌ی ده‌که‌ین، پێمانوایه هه‌ڵوێسته‌که‌ی دروسته و داواش له‌لایه‌نه سیاسییه‌کان ده‌که‌ین بگه‌نه رێککه‌وتنێک بێ ئه‌وه‌ی ناکۆکی و ئاڵۆزی زیاتری لێبکه‌وێته‌وه".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment