سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌باره‌ی گه‌وره‌ترین کوتله‌ی په‌رله‌مانی وه‌ڵامی سه‌رۆک کۆمار ده‌داته‌وه

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- به‌گوێره‌ی میدیا عێراقییه‌کان، سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق وه‌ڵامی به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆک کۆماری عێراق له‌باره‌ی ناوهێنانی گه‌وره‌ترین کوتله‌ی په‌رله‌مانی ده‌داته‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له‌ نووسراوێکی فه‌رمیدا، محه‌مه‌د حه‌لبووسی،وه‌ڵامی داواکارییه‌که‌ی سه‌رۆک کۆمار ده‌داته‌وه‌، که‌ داوای لێکردبوو، گه‌وره‌ترین کوتله‌ی په‌رله‌مانی ئاشکرا بکات و له‌ نووسراوه‌که‌یدا سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران نووسیویه‌تی، "کوتله‌ی بینا گه‌وره‌ترین کوتله‌ی په‌رله‌مانییه‌".

به‌ر له‌ چه‌ند رۆژێک سه‌رۆک کۆماری عێراق داوای له‌ سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران کرد، ناوی گه‌وره‌ترین کوتله‌ی په‌رله‌مان ئاشکرا بکات، بۆ ئه‌وه‌ی کاندیدێک له‌و کوتله‌یه‌ بۆ پێکهێنانی حکوومه‌ت له‌ شوێنی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆک وه‌زیرانی ده‌ستله‌کارکێشاوه‌ی عێراق راسپێرێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ کۆتایی هاتنی ماوه‌ی یاسایی دیاریکراو، سه‌رۆک کۆمار بۆ ئه‌و داواکارییه‌ په‌نای بۆ دادگای فیدراڵ برد و داوای لێکرد گه‌وره‌ترین کوتله‌ دیاری بکات.

دوای ئه‌وه‌ی له‌ جاری یه‌که‌م سه‌رۆک کۆمار هیچ وه‌ڵامێکی له‌ دادگای فیدراڵ ده‌ستنه‌که‌وت، داواکارییه‌که‌ی دووباره‌ ئاراسته‌ی دادگا کرده‌وه‌ و له‌ وه‌ڵامیشدا دادگا رایگه‌یاند، "دوای هه‌ڵبژاردنه‌کان کێ زۆرترین کورسی په‌رله‌مانی به‌ده‌ستهێناوه‌، ئه‌و گه‌وره‌ترین کوتله‌یه‌"، ئه‌م وه‌ڵامه‌ش متمانه‌ی به‌ سه‌رۆک کۆمار نه‌هێنا.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 96983

Your Comment

You are replying to: .
captcha