كاره‌كانی دووه‌م رۆژی كۆنگرەی چوارەمی یەکێتی‌ ده‌ستیپێكرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دوووه‌م رۆژی كاره‌كانی چواره‌مین كۆنگره‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ سلێمانی ده‌ستیپێكرد.

کوردپرێس: به‌پێی زانیارییه‌كانی PUKmedia ، له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا ئه‌ندامانی كۆنگره‌ ده‌نگ به‌كاندیده‌كانی ئه‌نجومه‌نی گشتی سه‌ركردایه‌تی ده‌ده‌ن كه‌ خۆی له‌ 121 كه‌س ده‌بینێته‌وه‌.

دوێنێ له‌ كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستاندا به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی یه‌كێتی هه‌ڵبژێردران كه‌ هه‌شت ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پێشوون و كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی سه‌ركردایه‌تی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ ده‌كات.

هه‌روه‌ها له‌چواره‌مین كۆنگره‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستاندا، چه‌ند ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هه‌ڵبژێردران.

له‌یه‌كه‌م رۆژی چواره‌مین كۆنگره‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستاندا، هه‌ریه‌ک له‌ به‌رهه‌م ساڵح و رێواز فایه‌ق و قوباد تاڵه‌بانی، به‌ ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی هه‌ڵبژێردران.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 96960

Your Comment

You are replying to: .
captcha