مەزڵووم کۆبانێ سەرپەرشتیی یەکخستنی هێزە کوردییەکانی سووریا دەکات

بەشی سووریا- فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات لەگەڵ ژمارەیەک پارتە سیاسییەکانی رۆژئاڤای کوردستان کۆ بووەوە، ئەوەش بە ئامانجی یەکخستنی هێزەکوردییەکان و دواتر هەنگاونان بەرەو رێککەوتنێک لەگەڵ حکومەتی ناوەندی سووریا کە پاڵپشتی یاسایی بۆ ئیدارەی خۆسەری دابین بکات.

کوردپرێس:

بە گوێرەی میدیاکانی کوردستانی سووریا رۆژی هەینی 20ی کانوونی یەکەمی 2019، مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لەگەڵ ژمارەیێک لە نوێنەری حزبە سیاسییەکانی کوردستانی سووریا کە لە ناویاندا نوێنەرانی ئەنجومەنی نیشتیمانیی کورد (ئەنەکەسە)ش هەبوو لەبارەی بڕیارێکی تایبەتی بەڕێوەبەری خۆسەری ڕۆژئاوا لەسەر پرسی گەڕانەوەی ئەنەکەسە ژمارەیێک دۆسیەی دیکە کۆ بوونەوەتەوە.

کۆبونەوەکە دوای ئەوە هات رۆژی 17ی ئەم مانگە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا لە راگەیەندراوەکەیدا رایگەیاند، دوای ئەوەی هێزەکانی هەسەدە دەستپێشخەرییێکی بۆ لێکنزیکردنەوەی نێوان ئەوان و ئەنجومەنی نیشتیمانی کورد (ئەنەکەسە) کردووە، ئەوان "لەپێناوی یەکڕیزی کورد لە سووریا بڕیاریانداوە لە ئەمڕۆەوە ئەنەکەسە دەتوانێت نوسینگەی خۆی لە ناوچەکانی باکور و رۆژهەڵاتی سووریا بکاتەوە بەبێ ئەوەی مۆڵەتی ئەمنی پێویست بکات"، ئەوەش وەکو یەکەمین هەنگاوی کردەیەیی ئەوانە بۆ دورستکردنی دڵنیایی لە نێوان لایەنە کوردییەکاندا.

لە کۆبوونەوەکەی دوێنێی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکراتدا نوێنەرانی حزبەکانی پارتی دیموکراتی پێشکەوتنخوازی سووریا و پارتەکانی ناو هاوپەیمانی نیشتیمانی سووریا و حزبی یەکێتی دیموکراتی کوردی سووریا ئامادە بوون.

لە سەرەتای خۆپیشاندانەکانی سووریا لەناو هێزە کوردییەکاندا دوو هێزی زاڵ و دوو بۆچون لەسەر چۆنیەتی بەڕێوەبەردنی ناوچە کوردییەکان هەبون، بۆچونکیان لەلایەن پەیەدەوە سەرپەرشتی دەکرا کە پڕۆژەکەی خۆی لە دروستکردنی کۆمەڵگەی دیموکراتدا دەبینیەوە کە لەلایەن عەبدوڵا ئۆجەلانەوە خراوەتەڕو، بۆچونی دوەمیش لەلایەن ئەنجومەنی نیشتیمانیی کوردەوە سەرپەرشتی دەکرا کە لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستانەوە هاوکاری دەکران و دواتر بونە بەشێک لە ئۆپۆزسیۆنی سووریا کە لەلایەن تورکیاوە پشتیوانی دەکرێن.

دوای چەندین ناکۆکیش ماوەی ڕابردوو مەزڵووم کۆبانێ فەرماندەی گشتیی هەسەدە دەستپێشخەرییێکی بۆ لێکنزیکردنەوەی بۆچونی هەردوولا کردووە و هێزەکانیش بەدەم پێشنیازەکەوە چوون.

News Code 96945

Your Comment

You are replying to: .
captcha