بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی كە پێی باشنەبوو ناوی بهێنرێـت، بە شارپرێس-ی راگەیاندووە: ئەمڕۆ كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق بەفەرمی یەكێتی لەوە ئاگاداركردووەتەوە كە بەپێی یاسای حزبە سیاسییەكان نابێت هیچ ئەندامێكی كۆنگرە كەسانی سەربازی و ئەمنی یاخود كەسانێک بن كەوەزیفەی حكومییان هەیە.
ئاماژەی بەوەشكرد، زیاتر لە 100 ئەندامی كۆنگرە كەسانی ئەمنی و سەربازین و كۆمیسیۆنیش جەختی لەوەكردووەتەوە دان بەكۆنگرەكە نانێت.
ئەوئەندامەی سەركردایەتی یەكێتی جەختی لەوەكردەوە، ئەوان كۆبوونەوەیێكی فراوان ئەنجام دەدەن و ئەو مەرجەش كێشە دروست دەكات رەنگە ئەو داواكارییەش وابكات كە بەستنی كۆنگرە بۆ چەند رۆژێكی كەم دوا بكەوێت.
ئەوەش لەكاتێكدایە، بڕیارە رۆژی شەممە 21 ی كانونی یەكەم یەكێتی كۆنگرەی چوارەمی خۆی ببەستێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment