ئەندامی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی بیانیی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی لە لێدوقانێکی تایبەت بۆ هەواڵنێری کوردپرێس ئاماژەی کردە پووچەڵ کردنەوەی بڕیارەکەی ترەمپ بۆ ڕێگری لە سەفەری هاووڵاتیانی هەندێک لە وڵاتانی جیهان بۆ ئەمریکا لەلایەن دادگاکانی ئەو وڵاتەوە و دەریبڕی: ترەمپ لەگەڵ هەموو بڕیارێکی بەرەیێک لە ناڕەزایەتی و دژبەری لەناوخۆی ئەمریکا درووست دەکات و فەرمانەکانی دەکەونە بەر پرسیارەوە.
زیاتر وتیشی: بڕیارەکەی دادوەری فیدراڵی شاری سیاتێل هەمبەر بە بڕیارەکانی ترەمپ پەیامێکی ئاشکرایە دژ بە عەقڵیەتی بێبنەمای سەرۆککۆماری ئەمریکا.
جاسمی باسی لەوەش کرد: ڕێگری لە کۆچ کردنی هاووڵاتیانی دیکەی وڵاتان تەنیا خەساری بەدواوەیە چوونکە زۆربەی نوخبە و بلیمەتان بەردەوام شوێنی نیشتەجێ بوونیان لە گۆڕاندایە و ئەوەش بە هۆی خوێندن و کار و دیکەی بابەتەکان. ئەم خەسارە ئەمریکاش لەخۆوە دەگرێت چوونکە ژمارەیێکی زۆر لە پسپۆڕانی دامودەزگاکانی ئەمریکا هاووڵاتیی دیکە وڵاتانی جیهانن.
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment