ئه‌ردۆغان هه‌ڕه‌شه‌ی داخستنی بنکەی ئاسمانیی ئه‌نجه‌رلیك ده‌كات

بەشی تورکیا- ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی توركیا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ ئه‌گه‌ری سزادانی وڵاته‌كه‌ی له‌لایه‌ن كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكاوه‌ وه‌ڵامیان ده‌بێت و هه‌ڕه‌شه‌ی داخستنی بنكه‌ی ئه‌نجه‌رلیكیش ده‌كات، كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكییه‌كانه‌وه‌ به‌كارده‌هێنرێت.

کوردپرێس:

ڕەجەب تەیب ئه‌ردۆغان سەرۆکی تورکیا له‌ گفتوگۆیێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی "A Haber"ی توركی رایگه‌یاند، بێگومان توركیا وه‌ڵامی ده‌بێت ئه‌گه‌ر ئه‌و سزایانه‌ی له‌سه‌ر جێبه‌جێ بكرێت كه‌ له‌لایه‌ن یاسادانه‌رانی ئه‌مه‌ریكاوه‌ له‌ كۆنگرێس ده‌خرێنه‌سه‌ری.

ئه‌ردۆغان هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌شی كرد، كه‌ بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌نجه‌رلیكی ئه‌مه‌ریكا و كوره‌جیكی ناتۆ كه‌ سیسته‌می به‌رگری مووشه‌كی تێدا جێگیركراوه‌، له‌ وڵاته‌كه‌ی داده‌خات، ئه‌گه‌ر سزاكان جێبه‌جێ بكرێن،

ئه‌ردۆغان له‌ باره‌ی بڕیاری ناساندنی جینۆسایدی ئه‌رمه‌نییه‌كان، له‌ سه‌رده‌می عوسمانییه‌كان له‌لایه‌ن كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكاوه‌ رایگه‌یاند، بڕیاره‌كه‌ "سیاسییه‌ و هیچ به‌هایه‌كی نییه‌".

له‌ باره‌ی باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریایش ڕایگه‌یاند، كه‌ ئه‌مه‌ریكی و ڕووسه‌كان به‌ڵێنه‌كه‌یان نه‌برده‌ سه‌ر و یه‌په‌گه‌یان له‌ ناوچه‌كه‌ دوور نه‌خستووه‌ته‌وه‌.

News Code 96893

Your Comment

You are replying to: .
captcha