نێچیرڤان بارزانی جەخت لە بەردەوامی هاوکارییەکانی کوردستان بۆ سەقامگیریی عێراق دەکاتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ به‌رپرسی نووسینگه‌ی یه‌كێتیی ئەورووپا له‌ هه‌رێمی كوردستان کۆبووەوە و دۆخی خۆپیشاندانەکانی عێراق، پرسی ئاوارەکان و هاوئاهەنگیی نێوان هەردوولایان تاوتوێکرد.

کوردپرێس:

کۆبوونەوەکە لە هەولێر بەڕێوەچوو و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پوخته‌یێکی ده‌رباره‌ی دۆخی هه‌رێمی كوردستان و گفتوگۆی نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان بۆ پێکهێنانی هاوپه‌یمانیی فراکسیۆنه کوردستانییه‌کان له‌ به‌غدا و گفتوگۆی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، خسته‌ ڕوو.

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختی لە بەکارنەهێنانی تووندوتیژی، پاراستنی یاسا و مامه‌ڵه‌ی مه‌ده‌نییانه‌ له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌رانی عێراق کرده‌وه‌ و هه‌موو هاوکارییێکی هه‌رێمی کوردستانی بۆ ئارامی و سه‌قامگیریی عێراق و چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان ده‌ربڕی.

لە کۆبوونەوەکەدا به‌رپرسی نووسینگه‌ی یه‌كێتیی ئەورووپا سوپاسی ئاسانكاری و هاوكارییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی بۆ كاره‌كانی کرد و بایه‌خدانی هه‌رێمی كوردستانی به‌ دۆخی ئاواره‌ و په‌نابه‌ران به‌تایبه‌ت ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی له‌ ئه‌نجامی گرژییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی سووریاوه‌ روویان له‌ هه‌رێمی كوردستان كردووه به‌رزنرخاند‌. هاوکات هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی نێوان یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و هه‌رێمی كوردستانیشی له‌ هاوكاریكردنی په‌نابه‌ران دووپاتكرده‌وه‌.

بەپێی ڕاگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەکە، هه‌ڵسه‌نگاندنی رووداوه‌كانی ناوچه‌كه‌ به‌گشتی و خۆپیشاندانه‌كانی عێراق به‌تایبه‌تی، هه‌روه‌ها دۆخی ناوچه‌کێشه‌ له‌سه‌ره‌كان و ده‌شتی نه‌ینه‌وا، لایه‌نێكی دیكه‌ی کۆبوونەوەکەیان بوو.

News Code 96886

Your Comment

You are replying to: .
captcha