بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: پێنج کەس بەتۆمەتی تێوەگلان لە کوشتنی گەنجە تەمەن 17 ساڵەکەی مەیدانی وەسبە لە بەغدای پایتەخت دەستگیرکراون.
12ی ئەم مانگە لیوا ڕوکن عه‌بدولکه‌ریم خه‌ڵه‌ف، وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌کداره‌کانی عێراق رایگه‌یاند گه‌نجێکی ته‌مه‌ن 17 ساڵ به‌ناوی (ه. ع. ا) ماوه‌ی زیاتر له پێنج ڕۆژبوو داوای له خۆپیشانده‌ران ده‌کرد له نزیک ماڵه‌که‌ی دوور بکه‌ونه‌وه، بەهۆی ئەوەی بوونه‌ته هۆکاری دروست بوونی گرفتی زۆر بۆیان و هیچ پشوویێکیان نه‌ماوه، به‌ڵام خۆپیشانده‌ران ڕه‌تیانکردوەته‌وه، ئه‌و ناوچه‌یه و به‌رده‌م ماڵه‌که‌ی چۆڵ بکه‌ن.
ئاماژەی بەوەشکرد، گه‌نجەکە دوای ئه‌وه‌ی ده‌ستدرێژی گوللـه‌ی له خۆپیشانده‌رانی به‌رده‌م ماڵه‌که‌ی کرد، له‌لایه‌ن ژماره‌یێک خۆپیشانده‌ره‌وه ده‌ستدرێژی گوللـه‌ی لێکراو دوای کوژرانیشی به‌ستونێکی هاتوچۆ له‌ناوه‌ڕاستی خۆپیشانده‌ران هه‌ڵواسرا، لیژنه‌ی مافی مرۆڤیش داوای لێکۆڵینه‌وه‌ی ورد له‌وباره‌یه‌وه ده‌کات.
لە 25ی مانگی ئۆکتۆبەری ئەمساڵەوە خۆپیشاندانەکانی عێراق بەردەوامن، خۆپیشاندەران داوای هەڵوەشاندنەوەی حکومەتی ئێستا و پێکهێنانی حکوومەتێک دەکەن کە پەسەندی ئەوان بێت.
خۆپیشانده‌رانیش له به‌یاننامەیێکدا بێ به‌ری بوونی خۆیان له ڕووداوی هه‌ڵواسینی ئه‌و گه‌نجه ده‌ربڕی و جه‌ختیان له‌سه‌ر خۆپیشاندانی ئاشتیانه و دوور له توندوتیژی کرده‌وه و داوایان کرد، لێکۆڵینه‌وه‌ی ورد له‌و که‌سانه بکرێت که ئه‌و گه‌نجه‌یان کوشتوه.
هاوکات لیژنه‌ی مافی مرۆڤی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌کدا ئیدانه‌ی پێشێل کردنی مافه‌کانی مرۆڤیان کرد و داوایان کرد، هێزه ئه‌منیه‌کان لێکۆڵینه‌وه‌ی ورد بکه‌ن و ئه‌و که‌سانه‌ش ده‌ستگیربکه‌ن که ئه‌و گه‌نجه‌یان به‌وشێوه‌یه کوشتووه و هه‌ڵیانواسیوه.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment