کوردپرێس: ئەحمەد داودئۆغڵو سەرۆک وەزیرانی پێشووتری تورکیا کە دوێنێ بە فەرمی پارتەکەی خۆی بەناوی ئایندە "گەلەجەک" راگەیاند و لە بەرنامەی کاری پارتەکەشی سێ خاڵی تایبەت کردووە بە کێشەی کورد و داواش دەکات پرسی کورد بە رێگەی یەکسانی و دیموکراسی چارەسەر بکرێت.
هەروەها باشترکردنی پەیوەندییەکانی تورکیا لەگەڵ هەرێمی کوردستان و پێکهاتەکانی کوردستانی سووریا بەشێکی دیکەی ئامانجی پارتی ئایندە "گەلەجەکە".
بەگوێرەی پرۆگرامی پارتەکە، دەبێت وەک هاووڵاتییەکی تورکیاش، مافی کورد بدرێت و جەنگی تورکیا لە کوردستانی سووریا بوەستێنرێت. لەبەرئەوەش کە کوردەکانی تورکیا، سووریا و عێراق کەس و خزمی یەکن، دەبێت پەیوەندی لەگەڵ هەرێمی کوردستان باشتر بکرێت.
ئەحمەد داودئۆغڵو، سەرۆک وەزیرانی پێشووتری تورکیا بوو، دواتر بەهۆی ناکۆکییە سیاسییەکانی لە پارتەکەی رەجەب تەیب ئەردۆغان، ئەکەپە، جیابووەوە کە لە ساڵی 2014 بۆ 2016 سەرکردایەتی ئەو پارتەی دەکرد.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment