بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەحمەدی حاجی رەشید، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لە نووسینێکدا کە وەکوو وەڵامدانەوەیێک بۆ تێپەڕبوونی 100 رۆژ بەسەر تەمەنی حکوومەتدا ئاڕاستەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کردووە، روونی دەکاتەوە: "بەڕێز سەرۆکی حکوومەت لەیەکێک لە پەرەگرافەکاندا باستان لە شەفافیەت دڵنیایی کردووە هەروەها گەڕانەوەی شەفافیەت و دڵنیایی زیاتر لە بواری داهاتی گشتی و ناوخۆ، حەز دەکەم بپرسم لەماوەی ئەم 100 ڕۆژەدا چەند ڕاپۆرتی پڕ زانیاریتان ئاڕاستەی پەرلەمان کردووە، سەبارەت بەداهاتەکان و خەرجیەکان.
ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەوەی ئەو پرسیویەتی تا ئێستا هیچ داتا و زانیاریێک نەگەیشتووە بە نوێنەرای گەل هیچ راپۆرتێک ئاڕاستەی پەرلەمان نەکراوە، دەشڵێت: "روونتریش بڵێم نەمانبیستووە وەزیری دارایی یان بەڕێزتان میوانداری کرابن لە پەرلەمان بۆ ئەو مەبەستە".
سەبارەت بەو بەشەی وتارەکەی مەسروور بارزانی کە باس لە زیادکردنی باج بە رێژەی 50% دەکات ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت: دەپرسن داهاتی ناوخۆ چین جگە لە باج و کرێ موڵکی دەوڵەت و فرۆشتنیان و خزمەت گوزارییەکانی بەڕێوەبەراتیەکانی ئاو و ئاوەڕۆ و شارەوانیەکان، هەروەها بە گوێرەی دەستوور داهاتی دەوڵەت پێکدێت لە داهاتە فیدراڵیەکان کە بە پێی ماددەی 28 لە دەستووری هەمیشەیی عێراق هیچ کەس بۆی نیە گۆڕانکارییان تێدا بکات.
باسی لەوەش کردووە "چۆن داهاتی باجتان زیاد کردووە؟ ئەگەر دەڵێن بەیاسا، بەکام یاسا خۆهەمووان ئاگادارن پەرلەمانی کوردستان هیچ هەموارێکی یاسایی بۆ یاسای باجەکان نەکردووە، پاشان باج گۆرانکاری تیدا بکرێت بەبێ دراسە کارەساتی ئابووری دروست دەکات"
سەبارەت بە زیادکردنی باج و سیاسەتی ئابووری هەرێمی کوردستان ئەحمەدی حاجی رەشید نووسیوویەتی: "لە دونیای ئابووریدا باج و رەسم ئامرازێکن لە ئامرازەکانی سیاسەتی مالی لەکاتی پاشەکشەی ئابووریدا کەم دەکرێنەوە بۆ زیادکردنی چالاکی ئابووری و بە پێچەوانەوە لەکاتی فراوانی و گەشەی ئابووریدا زیاد دەکرین بۆ هەڵمژینی بڕشتی کڕین بۆ ئەوەی گرانی زیاد نەکان، دەپرسین لە سەرۆکی حکوومەت هەرێمی کوردستان لە ئیستادا ئایا ئابووری کوردستان لە پاشەکشەدایە یان لەگەشەدایە".
ئەو پەرلەمانتارە لەوەڵامی پرسیارەکەی خۆیدا دەڵێت: "وەڵامەکەی زۆر بەسانایی، ئابووری کوردستان لە وەستان و پاشەکشەیێکی گەورەدایە کامانەن ئەو ئابووریناسانەی بە بەڕێزتیان وتووە باج زیاد بکە، بۆ زیادکردنی داهات چوونکە زیادکردنی باج لەکاتی پاشەکشەی ئابووریدا ئابووری دەکوژێت و لە ناوی دەبات".
حەوتی ئەم مانگە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرنامەی 100 رۆژی سەرەتای دەستبەکاربوونی حکوومەتەکەی بڵاو کردەوە و رایگەیاند زیاتر بهدواداچوون بۆ خهرجیه گشتیهكان دەکەن و پڕۆسهیێكی شهفافیان له داهاتی سامانه سروشتیهكان دهستپێكردووه".
بارزانی روونی کردەوە "ئێستا توانیومانە داهاتی ناوخۆمان زیاد بکەین، کاردەکەین بۆ ئەوەی تاکۆتایی ئەمساڵ داهاتی ناوخۆ بەڕێژەی 50% زیاد بکەین ئەوەش لەڕێگەی ڕێکخستنەوەودانانی سیستەمێکی هاوسەنگی باج".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment