کوردپرێس:
موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە عێراق ڕۆژی شەمە 14ی کانوونی یەکەمی 2019 لە نووسراوێكدا، كە ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەكانی كردووە، فەرمانی داخستنی بارەگاكانی رەوتی سەدر و بارەگا سەربازییەكانی هێزەكانی سەرایا سەلامی دەركردووە.
نووسراوەكە لەلایەن ئەمینداری نووسینگەی سەدر دەركراوە و هۆكاری داخستنی بارەگاكانیش لە نووسراوەكە نەخراوەتە ڕوو.
ئەمە لەكاتێدایە، بەهۆی خۆپیشاندانەكانەوە ڕەوشی شارەكانی عێراق بەگشتی خراپە و هەفتەی رابردووش بەمووشەک هێرش كرایە سەر بارەگای سەرەكیی سەدر لە نەجەف.
Your Comment