بەپێی هەواڵی کوردپرێس محەمەد مووسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە لێدوانێکی فەرمیدا ڕایگەیاند محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران پۆکێجێکی بۆ ئاڵوگۆڕکردنی هەموو بەبارمتەگیراوانی ئێران و ئەمریکا پێشکەش کردووە و دەوڵەتی ئێران ئامادەیە ئەو کارە ئەنجام بدات.
مووسەوی زیادی کرد کار بۆ ئەوە دەکەن کە زەمینە بۆ ئاڵوگۆڕی هەموو بەبارمتەگیراوان لە نێوان ئێران و ئەمریکا فەراهەم بکرێت بەگوێرەی ئەو پۆکێجەی پێشتر زەریف لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر ڕایگەیاندبوو.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران گوتیشی ئێستا تۆپەکە لە مەیدانی ئەمریکایە و دەبێت چاوەڕوان بکەن وەڵامی ئەمریکا چۆن دەبێت و چۆن مامەڵە لەگەڵ پرسەکە دەکات.
شایانی باسە هەفتەی ڕابردوو هەردوو دەوڵەتی ئێران و ئەمریکا ئاڵوگۆڕی دوو بەبارمتەگیراوی نێوان وڵاتانیان کرد.
Your Comment