ئێران: ئامادەین تێکڕای بەبارمتەگیراوان لەگەڵ ئەمریکا ئاڵوگۆڕ پێبکەین

بەشی ئێران- وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند دەوڵەتەکەی پاش ئاوگۆڕگردنی دوو بەبارمتەگیراو لەگەڵ ئەمریکا، ئامادەیە هەموو بەبارمتەگیراوەکان ئاڵوگۆڕ پێبکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس محەمەد مووسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە لێدوانێکی فەرمیدا ڕایگەیاند محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران پۆکێجێکی بۆ ئاڵوگۆڕکردنی هەموو بەبارمتەگیراوانی ئێران و ئەمریکا پێشکەش کردووە و دەوڵەتی ئێران ئامادەیە ئەو کارە ئەنجام بدات.

مووسەوی زیادی کرد کار بۆ ئەوە دەکەن کە زەمینە بۆ ئاڵوگۆڕی هەموو بەبارمتەگیراوان لە نێوان ئێران و ئەمریکا فەراهەم بکرێت بەگوێرەی ئەو پۆکێجەی پێشتر زەریف لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر ڕایگەیاندبوو.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران گوتیشی ئێستا تۆپەکە لە مەیدانی ئەمریکایە و دەبێت چاوەڕوان بکەن وەڵامی ئەمریکا چۆن دەبێت و چۆن مامەڵە لەگەڵ پرسەکە دەکات.

شایانی باسە هەفتەی ڕابردوو هەردوو دەوڵەتی ئێران و ئەمریکا ئاڵوگۆڕی دوو بەبارمتەگیراوی نێوان وڵاتانیان کرد.

News Code 96866

Your Comment

You are replying to: .
captcha