لیژنەی هەموارکردنی دەستوری عێراق ئەنجامەکان دەخاتە بەردەستی پەرلەمان

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لیژنەی هەمواركردنەوەی دەستووری عیراق ئەو گۆڕانكارییانە دەخاتە بەردەستی سەرۆكایەتیی پەڕلەمان، كە لە دەستوور ئەنجام دراون و سەرچاوەیێكیش وردەكاریی گۆڕانكارییەكان ئاشكرا دەكات.

کوردپرێس:

سەرچاوەیێكی سیاسی بە كەناڵی (الاخباریە)ی عیراقی ڕاگەیاندووە، كە لیژنەی پەڕلەمانی تایبەت بە هەمواری دەستوور، كە لە 18 پەڕلەمانتار پێكهاتوو لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ڕاپۆرتی خۆیان لەسەر هەموواری دەستوور دەخنە بەردەست سەرۆكایەتیی پەڕلەمان و پەڕلەمانتاران.

وەك سەرچاوەكە وتوویەتی، “ئەو هەموارەی كراوە چەند ماددەیێكی گرتۆتەوە، كە تێیدا ئاماژە دراوە بە گۆڕینی سیستمی پەڕلەمانی بۆ نیمچە سەرۆكایەتی بەو واتایەتی هاووڵاتیان دەنگ دەدەن بە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار و هەروەها دەنگیش دەدەن بە هەڵبژاردنی پەڕلەمان و سەرۆك كۆماریش سەرۆك وەزیران ڕادەسپێرێت بۆ پێكهێنانی حكوومەت”.

هەمان سەرچاوە ئاشكراشی كردووە، كە هەر بەپێی هەمووارەكە، ئەنجوومەنی پارێزگاكان هەڵدەوەشێنرێنەوە و هاووڵاتییان لە دەنگدانی ڕاستەوخۆدا پارێزگار هەڵدەبژێرن.

News Code 96835

Your Comment

You are replying to: .
captcha