کوردپرێس: لە پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی هاتووە: "بەڕێزەوە یادی قوربانیانی جینۆساید لە کوردستان و جیهان دەکەینەوە، سڵاو و دروود بۆ گیانی پاکیان دەنێرین".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەم رۆژەدا، داوا لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکات کار بۆ دووبارە نەبوونەوەی جینۆسایدەکان بکات و ئەنجامدەرانیشی بە سزا بگەینرێت.
لە ساڵی 2015، نەتەوە یەکگرتووەکان رۆژی 09/12ی هەموو ساڵێکی بە رۆژی یادکردنەوە و رێزگرتن لە قوربانیانی جینۆساید و رێگری کردن لەو تاوانە دانا. ئەمڕۆژەش هاوکاتە بە بەیاسای کردنی رێگری کردن و سزادانی ئەنجامدەرانی جینۆساید لە ساڵی 1948.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment