ئەحمەد حاجی ڕەشید: بودجەش پەسەند نەكرێت ناردنی مووچە لە بەغداوە بەردەوام دەبێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێكی لیژنەی داراییی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، لەكاتی تێنەپەڕاندنی بودجەی 2020لە پەرلەمانی عێراق، ناردنی مووچە لە بەغداوە بۆ هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت.

کوردپرێس:

ئەحمەد حاجی رەشید، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە (تۆڕی میدیای رووداو)ی ڕاگەیاند: "ئەگەر بودجەی 2020 لە پەرلەمان تاوەكوو كۆتایی ئەمساڵ تێنەپەڕێ‌ ناردنی مووچە لە بەغداوە بۆ هەرێمی كوردستان وەك ساڵی پێشوو بەرەدوام دەبێت. لە حاڵەتی پەسەندنەكردنی بودجە، یەك لەسەر دوانزەی بودجەی ساڵی پێشوو خەرج دەكرێت، بەڵام ئەو حاڵەتە مووچەی فەرمانبەران ناگرێتەوە، بەو جۆرە ئەگەر تاوەكو كۆتایی ئەمساڵ بودجەی 2020 لە پەرلەمان پەسند نەكرا، ئەوا ناردنی مووچە لە بەغداەوە وەكو ئێستا بەردەوام دەبێت".

خۆپیشاندانەكانی عێراق ‌و درەنگ گەیشتنە رێككەوتنی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ‌و حكومەت عێراق، لەسەر پڕۆژەیاسای بودجەی 2020 ‌و دەست لەكار كێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆكوەزیرانی عێراق هۆكارەكانی دواكەوتنی پرۆژەیاسای بودجەی 2020ی عێراقن بە پەرلەمانی ئەو وڵاتە.

بەپیی یاسای بودجەی 2019ی عێراق، بۆ مووچەی فەرمانبەران، بەغدا مانگانە453 ملیار دینار دەنێرێتە هەرێمی كوردستان، بڕیار بوو لەگەڵ ئەو پارەیەدا مانگانە بڕی 68 ملیار دیناریش بۆ مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە بنێرێت، بەڵام تاوەكوو ئێستا مووچەی پێشمەرگەی نەناردووە.

News Code 96800

Your Comment

You are replying to: .
captcha