به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌فشین سه‌نایی له‌مباره‌وه وتی: له‌چاو ساڵی په‌روه‌رده‌ی 95-96 قوتابییانی ئه‌م جۆره قوتابخانه‌گه‌له سه‌تا نیو زیادی کردووه و ئه‌مه‌ش به واتای زیاتر بوونی متمانه‌ی دایک و باوکان به قوتابخانه ناده‌وڵه‌تییه‌کانه.
زیاتر وتیشی: ستاندارد کردنه‌وه‌ی کواڵیتهی فێرکاری له تێکڕای قۆناغه‌کانی خوێندن و کارامه کردنی هێزی مرۆیی له‌م بواره‌دا له ڕیزی به‌رنامه‌کانی ئێمه‌دایه و ته‌واو له‌سه‌ری پێداگرین.
هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌ش کرد: دامه‌زراندنی سیسته‌می گشتگیری چاوه‌دێری به‌سه‌ر قوتابخانه‌کان و پێکهێنانی کارگرووپی هه‌ڵسه‌نگاندن و چاوه‌دێری و به‌ڕێوه‌بردنی خولی فێرکاری و به‌رز کردنه‌وه‌ی ئاستی توانای فه‌رمانبه‌رانی به‌شی ڕاهێنان و مامۆستایان له دیکه‌ی داپه‌ڕه‌کانی ئه‌نجام دراو له‌م به‌شه‌یه.
له کۆتاییدا ئه‌فشین سه‌نایی سه‌رۆکئ ئیداره‌ی هاوبهشییهکانیی خه‌ڵک له ئیداره‌ی په‌روه‌رده و بارهێنانی پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا جه‌ختی له‌وه کرده‌وه به‌رز کردنه‌وه‌ی ئاستی فێرکاری و په‌روه‌رده پێویستی به ده‌ور بینینی هه‌موو فاکته‌ره کاریگه‌ره‌کان وه‌کوو بنه‌ماڵه، کۆمه‌ڵگا، قوتابخانه و ئیداره‌ی په‌روه‌رده و بارهێنانه هه‌یه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60105
Your Comment