بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌ردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا له میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی راوێژکاری حزبه‌که‌ی "پارتی داد و گه‌شه‌پێدان" له ئیستانبوڵ، که حزبی ده‌سه‌ڵاتداره له تورکیا ئه‌م قسانه‌ی کرد و گوتی: "له سووریا ناکشێینه‌وه، ته‌نیا ئه‌و کاته نه‌بێت که گه‌لی سووریا به سوپاسه‌وه داوای چوونه‌ده‌ره‌وه‌مان لێ بکات".
ئه‌ردۆغان جه‌ختی کرده‌وه: "هێزه‌کانی تورکیا له سووریا له‌سه‌ر داوای گه‌لی ئه‌و وڵاته و به‌گوێره‌ی رێککه‌وتنی ئه‌ده‌نه‌یه، که له ساڵی 1998 له نێوان هه‌ردوو وڵات ئیمزا کراوه".
سەرۆکی تورکیا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: "هێزه‌کانی تورکیا کاتێک له سووریا ده‌کشێنه‌وه، که وڵاتانی دیکه‌ش خاکی ئه‌و وڵاته جێده‌هێڵن" و روونیشی کرده‌وه، "ته‌واوی ئه‌و سه‌رکردانه‌ی ئه‌و باسه‌مان له‌گه‌یڵیان کردووه ئه‌و پرسیاره‌مان لێ ده‌که‌ن، ئاخۆ که‌ی له سووریا ده‌کشێینه‌وه، ئێمه‌ش له وڵامدا پێیان ده‌ڵێین؟ ئه‌ی ئێوه لێره چی ده‌که‌ن".
ئه‌مه له‌کاتێکدایه، به‌هۆی هێرشی تورکیا بۆ سه‌ر باکووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا به ناوی "ئۆپه‌راسیۆنی کانی ئاشتی" له دژی هێزه کوردییه‌کان، که له شه‌ڕێ دژ به داعش به هاوپه‌یمانێکی سه‌ره‌کی ئه‌مه‌ریکا ده‌زانرێت، ئه‌نقه‌ره رووبه‌ڕووی لێشاوێک ره‌خنه‌ی توندی نێوده‌وڵه‌تی بووه‌وه.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment