جەیمس جێفری: هاوکارییەکانی نێوان ئەمەریکا و هەرێمی کوردستان لە هەموو ناوچەکاندا درێژەیان دەبێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دوای کۆبوونەوەی نێوان مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، جەیمس جێفری، نێردەی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ جەنگی دژ بە داعش، هەردوولا باسیان لە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەیان کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جەیمس جێفری گوتی: "خۆشحاڵم كە لەگەڵ ھاوڕێیانم لە كوردستانی عێراق كۆ دەبمەوە، شانازی دەكەین بە قوربانیدانی ئێوە بەرامبەر داعش، ھیوادارم بەردەوام بین لە ھاوكاریی و ھەماھەنگی لەگەڵ یەكتر، نەک ھەر لە عێراق بەڵكوو لە تەواوی ناچەكە".

لەبارەی ھێرشەكانی ئەم دوایەی داعش، جێفری رایگەیاند: "لە كۆبوونەوەكەماندا بە ئامادەبوونی چەند فەرماندەیەک باسمان لەوە كرد كە ھاوكارییەكانمان بۆ شەڕی دژی داعش بەردەوام دەبێت".

هەروەها جێمس جیفری بۆ رۆژنامه‌نووسان وتی "خۆشحاڵم ده‌گه‌ڕێمه‌وه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان بۆ بینینی هاوڕێكانمان و كاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رز ده‌نرخێنین له‌باره‌ی ئابووریی هه‌رێم و هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی دژی داعش ئه‌نجامیان داوه‌، نیگه‌رانین بۆ ئه‌و قوربانییانه‌ی له‌ شه‌ڕی دژی داعش داوتانه‌ و كارتان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین بۆ سه‌قامگیری زیاتری هه‌رێمی كوردستان و عێراق".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 96782

Your Comment

You are replying to: .
captcha