بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە حوکمێکی حکوومیی نوێدا کە ڕۆژی ڕابردوو لە ڕۆژنامە فەرمییەکانی تورکیادا بڵاو کرایەوە و بە فەرمیش ناسراوە، پیشەسازیی سەربازی لە وەزارەتی بەرگریی تورکیا جودا دەبێتەوە و دەچێتە ژێر فەرمانی سەرۆک کۆماری تورکیا.
سەرەڕای ئەوەش، سەرۆک کۆماری تورکیا سەرۆکایەتیی کۆمیتەی جێبەجێ کاریی پیشەسازیی سەربازی دەگرێتە ئەستۆ و ئەندامانی دیکەشی بریتین لە سەرۆک وەزیران، سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکان، وەزیری ناوخۆ و وەزیری بەرگری. لەو کۆبوونەوانەیەش کە سەرۆک کۆمار ئامادە نابێت، سەرۆک وەزیران سەرۆکایەتی دەگرێتە ئەستۆی خۆی.
ئەو کۆمیتەیە لە سەر داوای سەرۆک کۆمار کۆ دەبێتەوە و بابەتەکانی کۆبوونەوەکانیش سەرۆک کۆمار دیارییان دەکات.
حکوومەتی تورکیا بە کەڵک وەرگرتن لە یاسای باری نائاسایی دوو حوکمی حکوومیی نوێی دەرکرد کە بە پێی ئەو دوو حوکمە 50 یاسا و 10 حوکمی حکوومیی پێشوو گۆڕدران و زیاتر لە هەزار فەرمانبەر لە کارەکانیان دوور خرانەوە. ئەو حوکمە کاردانەوەی حیزبە ئۆپۆزیسیۆنەکانی بەدواوە بووە.
سەرچاوە: دەیلی سەباح
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment