کوردپرێس:
سه‌ڵاحه‌دین به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتیی یه‌کگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە کاتی بەشداریکردنی لە ئامادەکارییەکانی کۆنگرەی هەشتەیەمی حزبەکەی لە دهۆک بەبۆنەی ساڵیادی سووتاندنی بارەگاکانی حزبەکەی لە بادینان وتارێکی پێشکەش کرد.
ئه‌مینداری گشتیی یه‌کگرتووی ئیسلامیی کوردستان ڕایگەیاند، یەکگرتوو کاتێکی زۆری پێویست بووە بۆ ئەوەی لە ناو خەڵکدا بناسرێت و لەو پێناوەشدا چەندین کادری بوونەتە قوربانیی پەیامەکانی، لە بەرهەمی ئەو قوربانییانەی ئەوان بەخشیویانە ئەمڕۆ "له کوردستاندا یه‌کگرتوو سه‌مامی ئه‌مان و گەره‌نتیی میانڕه‌ویی ئیسلامی و تێگه‌یشتنی دروست و میانڕهوانهیە له کوردستاندا".
ئاماژەی بەوەشکرد، "نیشانه‌یێکی جوانه بۆ وه‌فاداری که ئه‌مرۆ له رۆژی وه‌فا له سنووری پارێزگای دهۆک یه‌کگرتووی ئیسلامیی کوردستان کۆنفرانسی خۆی بۆ کۆنگره‌ی هه‌شت ده‌ست پێ‌کرد. ئه‌مرۆ ڕۆژی وه‌فای شه‌هیدانی بادینانه ئه‌و به‌رێزانه‌ی که به‌خوێنی خۆیان نه‌مامی یه‌کگرتووی ئیسلامیی کوردستانیان ئاودێر کرد و ئیسپاتیان کرد خۆیان فیدا کرد له‌پێناو په‌یام و به‌رنامه‌ی یه‌کگرتووی ئیسلامیی کوردستان که خزمه‌ته به میلله‌تی خۆمان و خزمه‌ته به ئایین و شوناسی نه‌ته‌وه‌ییی خۆمان".
بەهائەدین ئەوەشی خستە ڕوو، "دوای 15 ساڵ له‌م کاره‌ساته له‌و سته‌مه‌ی که له یه‌کگرتووی ئیسلامیی کوردستان کرا لێره ئاماده‌ین کۆنفرانسی پێشه‌کی بۆ کۆنگره‌ی هه‌شته‌می یه‌کگرتوو گرێ ده‌ده‌ین، نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه به‌رده‌وامین و کاروان نه‌وه‌ستاوه و ناش وه‌ستێ. خوێن، فرمێسک، ئاره‌قه، ماندووبوون، ئاواره‌یی، زه‌حمه‌ت، مه‌حروومیه‌ت ناتوانێ رێگه‌مان لێ بگرێت".
ئه‌مینداری گشتیی یه‌کگرتوو ڕوونی دەکاتەوە، "بۆیه یه‌کگرتوو ماندوو بوو تا بیناسن وه‌کوو خۆی و ئاماده بوو ده‌ستی له زۆر مافی خۆی هه‌لگرێ وه‌کوو حیزب و ئهشخاسیش تاوه‌کوو وه‌کوو پێویست بناسرێ و مه‌حرووم نه‌بێ میلله‌ته‌که له کاروانه‌که و له په‌یامه‌که هه‌ر له‌و رۆژه پیرۆزه‌دا په‌یمان تازه ده‌که‌ینه‌وه".
هاوکات هادی عەلی سەرۆکی ئەنجومەنی سیاسیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە تویتێکدا ڕایدەگەیەنێت ، حزبەکەی ڕۆلی گەورەی هەبووە لەپێناو چەسپاندنی میانەڕەوییی ئیسلامی‌دا بەهەمان شێوە قوربانیی گەورەی داوە لەپێناو جێگیرکردنی دیموکراسی لە هەرێم.
سەرۆکی ئەنجومەنی سیاسیی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ڕایگەیاندووە، رۆژی 6-12 ساڵیادی ڕووداوی سووتاندنی بارەگاکان و شەهیدکردنی چەند ئەندامێکی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانە لە دەڤەری بادینان، کە بە ڕاستی ڕۆژێکی ڕەشە لە مێژووی دەسەڵاتی کوردی‌دا لەدوای ڕووخانی ڕژێمەوە.
لەڕۆژی 6/12/2005 یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان بە لیستیکی جیاواز بەشداریی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کرد و بەو هۆیەشەوە هێرش کرایە سەر بارەگاکانی یەکگرتوو لە بادینان و ژمارەیێکیان سووتێنران و لە ئەنجامدا چوار سەرکردە و کادری باڵای یەکگرتوو گیانیان لە دەست دا و دواتر یەکگرتوو پارتیی تۆمەتبار کرد بە سووتاندنی بارەگاکانی.
Your Comment