کوردپرێس:
ڕۆژی هەینی 6ی کانوونی یەکەمی 2019 جەعفەر شێخ موستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ بەسەرکردنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە گەیشتە گەرمیان و لە لێدوانێکی بۆ کوردستان24 ڕایگەیاند، جموجۆڵی داعش زیادی کردووە و لە ریزی پێشمەرگەش چەند شەهید و بریندارێکمان هەیە.
ناوبراو ڕاشیگەیاند، میحوەری یەک و دووی خورماتوومان بەسەر کردەوە و پێداویستییەکانیان بۆ دابین دەکەین تاوەکوو بتوانین رێگری لە هێرشەکان بکەن.
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش دا، داعش ئێستا شەڕی پارتیزانی دەکات و خۆی رێکخستووەتەوە، سوودیشیان لەو بۆشایییە وەگرتووە کە لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە ناوچەکە هەیە.
ئاشکراشیکرد، زۆر ناوچە هێشتا هەر لە ژێر دەستی داعشدایە و بەشێوەی پارتیزانی چالاکیی تێدا ئەنجام دەدەن.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment