جێگری سەرۆکی هەرێم: داعش بە شێوەیێکی جیاواز خۆی رێکخستووەتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پێشمەرگە هێزی زیاتر رەوانەی گەرمەسێر دەکات و جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستانیش دەڵێ جموجۆڵی چەکدارانی داعش لە سنووری گەرمیان زیادی کردووە.

کوردپرێس:

ڕۆژی هەینی 6ی کانوونی یەکەمی 2019 جەعفەر شێخ موستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ بەسەرکردنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە گەیشتە گەرمیان و لە لێدوانێکی بۆ کوردستان24 ڕایگەیاند، جموجۆڵی داعش زیادی کردووە و لە ریزی پێشمەرگەش چەند شەهید و بریندارێکمان هەیە.

ناوبراو ڕاشیگەیاند، میحوەری یەک و دووی خورماتوومان بەسەر کردەوە و پێداویستییەکانیان بۆ دابین دەکەین تاوەکوو بتوانین رێگری لە هێرشەکان بکەن.

جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش دا، داعش ئێستا شەڕی پارتیزانی دەکات و خۆی رێکخستووەتەوە، سوودیشیان لەو بۆشایییە وەگرتووە کە لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە ناوچەکە هەیە.

ئاشکراشیکرد، زۆر ناوچە هێشتا هەر لە ژێر دەستی داعشدایە و بەشێوەی پارتیزانی چالاکیی تێدا ئەنجام دەدەن.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 96773

Your Comment

You are replying to: .
captcha