بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌نجومه‌نی سووریای دیموكرات له‌باره‌ی بۆردوومانه‌كانی توركیا بۆسه‌ر ته‌ل ره‌فعه‌ت، كه ده‌یان كه‌سی كرده قوربانی و زۆربه‌یان منداڵ و سڤیل بوون، بهیاننامهیێكی بڵاوكرده‌وه، جگه له ئیدانه‌كردنی توندی ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه، ده‌ڵێت: ئه‌و تاوانه دووباره بۆ جیهانی سه‌لمانده‌وه كه توركیا پرۆژه‌ی داگیركردنی باكوور و خۆرهه‌ڵاتی سووریای هه‌یه.
مه‌سه‌ده دووپاتی ده‌كاته‌وه، دروست كردنی ناوچه‌ی ئارام له‌لایه‌ن توركیاوه بۆ هێنانه‌ئارای ئاسایش و سهقاكگیری نییه، به‌ڵكوو ته‌نها بیانوویێكه بۆ دروست كردنی ناوچه‌یێكی ئه‌منی و ئه‌نجام دانی كوشتن و وێران كردن، ئه‌نجام دانی كۆمه‌ڵكوژیی له‌و شێوه‌یه‌ش بۆ ترساندنی دانیشتوان و ناچاركردنیانه بۆ جێهێشتنی ناوچه‌كانیان و به‌رده‌وام بوون له گۆڕینی دیموگرافیای ناوچه‌كه و پاكتاوی نه‌ژادی.
ئه‌نجومه‌نی سووریای دیموكرات داوا له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی و رووسیا ده‌كات فشار له‌سه‌ر "حكوومه‌تی داد و گه‌شه‌پێدان" بكه‌ن بۆ راگرتنی ده‌ستدرێژییه‌كانی له‌سه‌ر ناوچه‌كه، داواش له هێزه‌كانی رووسیا و سووریا ده‌كات كه له ناوچه‌كه‌ن، كاربكه‌ن بۆ رێگرتن له‌و ده‌ستدرێژییانه‌ی توركیا.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment