مەسعوود بارزانی: لە ئەگەری هەر گۆڕانکاریێک لە عێراق دەبێت مافی پێکهاتەکان ڕەچاو بکرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەسعوود بارزانی رایگەیاند: لە ئەگەرى هەر گۆڕانكارییەكدا لە عێراق پێویستە بەپێی میكانیزمە دەستورییەكان بێت ومافی هەموو پێكهاتەكان ڕەچاو بكرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسعوود بارزانی سەرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان لە پەیامێکدا لەبارەى دۆخى عێراقەوە رایگەیاند: بە بایەخەوە بەدواداچوون بۆ پەرەسەندنەكانی ئەم دوایە دەكەن و پێشوازی لە هەر هەنگاوێكیش دەكەن كە كاریگەری لەسەر چارەسەركردنی قەیرانەكە هەبێت.

بارزانی راشیگەیاند: ڕێگەنادرێت لە ڕووخان و فەوزا یان گەڕانەوە بۆ سەردەمی دیكتاتۆرییەتی شووم بێت.

لە پەیامەکەیدا سەرۆکی پارتی دیموکرات دەڵێت: "پشتگیرى لە گۆڕانکارییێک دەکەین کە ئامانج لێی چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری و باڵادەستیی یاسا بێت و داواكارییە ڕەواكانی جەماوەری بەشخوراویش بەدی بهێنێت".

لە کۆتاییدا مەسعوود بارزانی زیادی دەکات "هەر لێرەدا ئیدانەی توندوتیژییە بەردەوامەكان و كوشتنی خەڵكی بێگوناح دەكەین و سەرەخۆشیش لە كەسوكاری شەهیدان دەكەین و هیوای چاكبوونەوەی خێرایش بۆ برینداران دەخوازین".

دواى دوومانگ خۆپیشاندان و نارەزایى ئه‌مڕۆ شه‌ممه،‌ ٣٠ی تشرینی دووه‌می ٢٠١٩، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق به‌ سه‌رۆكایه‌تیی عادل عه‌بدولمه‌هدی، كۆ بووه‌وه‌ و تیایدا گفتوگۆ له‌سه‌ر پرسی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی عه‌بدولمه‌هدی، كراوە و بریاریشە سبەینێ نامەى دەستلەکارکێشانەوەکەى لە کۆبوونەوەى پەرلەماندا پیشکەش بکات.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 96701

Your Comment

You are replying to: .
captcha