پێنجه‌مین فێستیڤاڵی شانۆی سه‌رشه‌قام له‌ که‌رکووک به‌ڕێوه‌ چوو

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- له‌ که‌رکووک پێنجه‌مین فێستیڤاڵی شانۆی سه‌رشه‌قام ده‌ستی پێ کرد و سێ ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.

کوردپرێس:

ئێواره‌ی ڕۆژی پێنجشه‌م 28ی تشرینی دووه‌م، له‌ سه‌نته‌ری ڕۆشنبیریی شاری که‌رکووک، پێنجه‌مین فێستیڤاڵی شانۆی سه‌رشه‌قام به‌ به‌شداری پێنج وڵات و هه‌شت گرووپ له‌ هه‌رێمی کوردستان و چوار شاری عێراق ده‌ستی پێ کرد.

به‌پێى ڕاگه‌یه‌نراوى فێستیڤاڵه‌که‌، شانۆیه‌ک له‌سه‌ره‌ته‌دا به‌رێوه‌چووه‌ که‌ گوازرشت بوو له‌ ژیانی هونه‌رمه‌ندی که‌رکووکی "حوسێن میسری"، دواتر وتاری سه‌رپه‌رشتیاری فێستیڤاڵه‌که‌ خوێندرایه‌وه‌ و تێیدا کار و چالاکی سێ ڕۆژی فێستیڤاڵه‌که‌ خرایه ‌ڕوو.

وه‌ک له‌ راگه‌یه‌نراوه‌که‌دا هاتووه‌، دوو ڕۆژی داهاتوو سه‌رجه‌م شانۆکان له‌سه‌ر شه‌قامه‌کانی شاری که‌رکووک ئه‌نجام ده‌درێت و دواتر براوه‌ی فێستیڤاڵه‌که‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌وه‌که‌وه‌ دیاری ده‌کرێت.

ڤێستیڤاڵی شانۆیی سه‌ر شه‌قام، هه‌موو ساڵێک له‌ که‌رکووک و بۆ هه‌رساڵێک به‌ناوی هونه‌رمه‌ندێکی شاره‌که‌وه‌ به‌ڕێوه ‌ده‌چێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 96691

Your Comment

You are replying to: .
captcha