کوردپرێس:
ئێواره‌ی ڕۆژی پێنجشه‌م 28ی تشرینی دووه‌م، له سه‌نته‌ری ڕۆشنبیریی شاری که‌رکووک، پێنجه‌مین فێستیڤاڵی شانۆی سه‌رشه‌قام به به‌شداری پێنج وڵات و هه‌شت گرووپ له هه‌رێمی کوردستان و چوار شاری عێراق ده‌ستی پێ کرد.
به‌پێى ڕاگه‌یه‌نراوى فێستیڤاڵه‌که، شانۆیه‌ک لهسهرهتهدا به‌رێوه‌چووه که گوازرشت بوو له ژیانی هونه‌رمه‌ندی که‌رکووکی "حوسێن میسری"، دواتر وتاری سه‌رپه‌رشتیاری فێستیڤاڵه‌که خوێندرایه‌وه و تێیدا کار و چالاکی سێ ڕۆژی فێستیڤاڵه‌که خرایه ڕوو.
وه‌ک له راگه‌یه‌نراوه‌که‌دا هاتووه، دوو ڕۆژی داهاتوو سه‌رجه‌م شانۆکان له‌سه‌ر شه‌قامه‌کانی شاری که‌رکووک ئه‌نجام ده‌درێت و دواتر براوه‌ی فێستیڤاڵه‌که له‌لایه‌ن لیژنهیهوهکهوه دیاری ده‌کرێت.
ڤێستیڤاڵی شانۆیی سه‌ر شه‌قام، هه‌موو ساڵێک له که‌رکووک و بۆ هه‌رساڵێک به‌ناوی هونه‌رمه‌ندێکی شاره‌که‌وه به‌ڕێوه ده‌چێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment