به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، تورکیا هێشتاکه مکووڕه له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی پێشووی خۆی له‌باره‌ی هێرشکردنه سه‌ر ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردی سووریا به تایبه‌ت کانتۆنی عه‌فرین که ئه‌و کانتۆنه به هه‌ڕه‌شه‌یێک بۆ سه‌ر ئاسایشی خۆی ده‌زانێت. ئه‌و وڵاته دژایه‌تی ده‌کات له‌گه‌ڵ ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی دوو گرووپی سیاسی و سه‌ربازیی کوردی سووریا ناسراو به PYD و YPG له دانیشتنه‌کانی ئاشتیی سووریا چ له ژێنێڤ و چ له ڕووسیا.
له‌لایێکی دیکه‌وه هه‌ندێک له کارناسان ئاماژه به لێدوانی ئه‌م دواییه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌که‌ن له‌باره‌ی به خه‌یانه‌تکار وه‌سف کردنی هێزه‌کانی سووریا که له‌گه‌ڵ وڵاتانی بیانی هاوکاری ده‌که‌ن و کورده‌کانیش له‌و لیسته داده‌نرێن و پێیان وایه ئه‌و بابه‌ته ده‌توانێت کاریگه‌ری له‌سه‌ر گۆڕینی هه‌ڵوێستی تورکیا له به‌رانبه‌ر ده‌وڵه‌تی ئێستای سووریا دابنێت. مته سۆهته ئۆغڵۆ له ناوه‌ندی سیاسه‌تی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب نیووزدا ئه‌و بابه‌ته پشتڕاست ده‌کاته‌وه و جه‌ختی کردۆتەوه: چیدی ئه‌وله‌وییه‌تی ده‌وڵه‌تی تورکیا وه‌لاوه‌نانی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی سووریا نییه.
بۆرا به‌یره‌قدار له زانستگای کو‌لتووریی ئه‌سته‌نبۆڵ ڕای مته سۆهته ئۆغڵۆ پشتڕاست ده‌کاته‌وه و به عه‌ره‌ب نیووز ده‌ڵێت: ئه‌وله‌وییه‌تی ئێستاکه‌ی تورکیا هه‌مبه‌ر سووریا، ئاسایشی سنووره‌کانی ئه‌و وڵاته و چاره‌سه‌ر کردنی پرسی هێزه‌کانی YPG و باڵی سیاسیی ئه‌و پارته واتا PYDیه. تورکیا پێی وایه ئه‌و گرووپه کوردییه‌ی سووریا سه‌ر به په‌که‌که‌ن و هه‌ڕه‌شه له ئاسایشی نیشتمانیی تورکیا ده‌که‌ن.
هه‌ندێک له شرۆڤه‌کاران پێیان وایه وێده‌چێت PYD و YPG بانگهێشتی کۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی ئاشتیی سووریا ناسراو به کۆنگره‌ی نیشتمانیی سووریا نه‌کرێن که له شاری سووچیدا به‌ڕێوه ده‌چێت و دیکه‌ی گرووپه کوردییه‌کان وه‌کوو پارته‌کانی سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی کوردی سووریا له کۆبوونه‌وه‌که‌دا ئاماده بن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment