به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆکی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان کاردانه‌وه‌ی به یاسای "ئیلزامی له‌به‌رکردنی جلی تایبه‌تی زیندان له تورکیا" نیشان دا و ڕایگه‌یاند: لام گرنگ نییه ئه‌وانه‌ی به‌شداری کوودهتاکهیان کرد ده‌یکه‌نه به‌ریان یاخود نا، به‌ڵام سه‌یر کردنی کووده‌تاچییه‌کان له‌گه‌ڵ هه‌زاره‌ها زیندانی سیاسی به یه‌ک چاو، مایه‌ی قبووڵ کردن نییه و بێڕێزی کردنه. کفن بکه‌نه به‌رم باشتره له جلی زیندان.
ناوبراو له درێژه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه کرد گه‌ر ئه‌و جلانه‌م بده‌نێ پارچه پارچه‌ی ده‌که‌م فڕێی ده‌ده‌مه ته‌نه‌که خۆڵه‌که‌وه و جه‌ختی کرده‌وه: چه‌نده‌ها هه‌زار ڕۆژنامه‌وان و سیاسه‌تمه‌دار هه‌ن که بۆ له‌به‌رکردنی جلوبه‌رگی زیندان گوشار ده‌خرێته سه‌ریان. ئێمه ئیراده و شکۆی گه‌له‌که‌مان ده‌پارێزین و به هیچ له‌ونێک له‌ژێر گوشاره‌کان بۆ له‌به‌رکردنی جلوبه‌رگی زیندان چۆک داناده‌ین. که‌سانێک که ده‌یانه‌ویت گوانتانامۆ وه‌بیری ئێمه بهێننه‌وه، خۆڕاگریی زیندانه‌کانی دیاربه‌کر، ماماک، مه‌تریس، عومرانیه و ئۆلۆجانلار وه‌بیریان ده‌هێنینه‌وه. پێویسته هیچ که‌سێک له‌وه زیاتر یاری به ئاگر نه‌کات ئێره ئه‌بوغرێب و گوانتانامۆ نییه.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی جمهوورییه‌ت
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment