عه‌بادی نێوبژیڤانیی ڕێبه‌رێکی عه‌ره‌ب بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ مه‌سعوود بارزانی ڕه‌ت دەکاتەوە

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- جێگری سه‌رۆک کۆماری عێراق باسی دژایه‌تیی سه‌رۆک وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته‌ی کرد بۆ نێوبژیڤانیی سەرکردەیێکی وڵاتانی عه‌ره‌بی به‌ مه‌به‌ستی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی پێشووی هه‌رێمی کوردستان.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌یاد عه‌لاوی له‌ لێدوانێکدا بە ڕۆژنامه‌ی "الریاض"ی عه‌ره‌بستانی وت: حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق داوای یه‌کێک له‌ ڕێبه‌رانی وڵاتانی عه‌ره‌بی بۆ نێوبژیڤانی کردن له‌ چاره‌سه‌رکردنی ململانێی به‌غدا-هه‌ولێر و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ مه‌سعوود بارزانی، سه‌رۆکی پێشووی هه‌رێمی کوردستانی ڕه‌ت کرده‌وه‌.

عه‌لاوی ئاماژه‌ی دایه‌ ئه‌وه‌ی که‌ له‌ دیداری ئه‌م دواییه‌ی له‌گه‌ڵ فوئاد مه‌عسووم، سه‌رۆک کۆماری عێراق باسی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کردوووه‌ و زیادی کرد: دوو ڕوانگه‌ بۆ ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ هه‌یه‌ که‌ یه‌کێکیان دواخستنی هه‌ڵبژاردن بۆ ماوه‌یێکی کورت و ئه‌وی دیکه‌ش به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن له‌ ماوه‌ی دیاری کراودایه‌.

جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق وتیشی: مه‌سعوود بارزانی له‌ دۆخێکی نه‌گونجاودا گشتپرسیی له‌ هه‌رێمی کوردستان به‌ڕێوه‌ برد و ئه‌وه‌ش ده‌ره‌نجامێکی باشی نه‌بوو و هه‌ر بۆیه‌ش ده‌ستبه‌جێ وازی له‌ جێبه‌جێ کردنی ئه‌نجامی گشتپرسی هێنا.

ناوبراو زیادیشی کرد: لەسەر داوای من بڕیار بوو یه‌کێک له‌ ڕێبه‌رانی وڵاتانی عه‌ره‌بی، عه‌بادی و بارزانی بۆ ئێواره‌خوانێک داوه‌ت بکات و پێکه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ پرسه‌ هاوبه‌شه‌کان گفتوگۆ بکه‌ن که‌ بارزانی داوه‌ته‌که‌ی قبووڵ کرد به‌ڵام عه‌بادی ڕه‌تی کرده‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 9658

Your Comment

You are replying to: .
captcha