به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌و ڕێکخراوه‌یه ئاگادار کراوه‌ته‌وه که هێزه ئه‌منییه‌کانی کوردی سووریا ناسراو به ئاسایش ده‌یانه‌وێت ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 24ی دیسێمبێری 2017 نزیک به 130 زیندانی له شاره‌کانی حه‌ڵه‌ب و عه‌فرین ئازاد بکه‌ن.
ماڵپه‌ڕی ڕوانگەی مافی مرۆڤی سووریا ده‌نووسێت: ئه‌و که‌سانه له‌لایه‌ن هێزه‌کانی سووریای دیموکراتیک و ئاسایشه‌وه به بۆنه‌ی هه‌ندێ هۆکاری جۆراوجۆره‌وه ده‌ستگیر کرابوون که ئازاد ده‌کرێن.
چاودێری مافی مرۆڤی سووریا زیاتر ده‌ڵێت: مانگی نۆڤێمبێری ڕابردوو هێزه‌کانی کورد- عه‌ره‌بی سووریا ناسراو به هێزه‌کانی سووریای دیموکراتیک 40 زیندانییان ئازاد کرد که له نێوانیاندا هێزی گرووپه میلیشیاییه‌کانی سووریا ده‌بینرێن.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی چاودێری مافی مرۆڤی سووریا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment