بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەردار ناسر ئەسڵانی لەمبارەوە دەڵێت: هەواڵێکمان پێگەیشت کە گوایە لە شوێنێکدا ڕێژەیێکی زۆری مادەی تەقەمەنی و ئاگربازی هەمار کراوە و بابەتەکە کەوتە ناو بەرنامەی کاری پۆلیسەوە.
زیاتر ڕوونی دەکاتەوە: فەرمانبەرانی ئیدارەی پۆلیس بە هەڵمەتی هەواڵگرانە و کۆ کردنەوەی زانیاری شوێنەکەیان دۆزیوەتەوە و پاش هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی داد پشکنینیان دەست پێکردووە و لە ئاکامدا توانیویانە یەک ملیۆن و ٢٨٤ هەزار کەرستەی ئاگربازی و گڕگر بدۆزنەوە.
سەردار ئەسڵانی ڕاشیگەیاند: هەر لەمبارەوە تۆمەتبارێک دەستگیر کراوە و پاش پێکهێنانی دۆسیەی پێویست ڕەوانەی دەزگای داد کراوە.
سەرچاوە: بنکەی هەواڵی پۆلیس
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment