گفتوگۆی به‌غدا- هه‌ولێر له‌سه‌ر سێ ته‌وه‌ر ده‌بێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- رۆژنامه‌ی ئه‌لحه‌یاتی له‌نده‌ن نووسیی: به‌غدا-هه‌ولێر به‌ چاودێریی سه‌رۆک­کۆماری عێراق و دیپلۆماته‌ ڕۆژئاواییه‌کان به‌مزووانه‌ به‌ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر کردنی سێ پرسی گرینگ پێکه‌وه‌ گفتوگۆ ده‌که‌ن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژنامه‌ی ئه‌لحه‌یات له‌ زاری سه‌رچاوه‌ عێراقییه‌کانه‌وه‌ زیادی کرد: ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ و کورده‌کان له‌ سه‌ری ساڵی نوێی زایینی به‌ چاودێریی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان و فوئاد مه‌عسووم سه‌رۆک­کۆماری عێراق، گفتوگۆکانی خۆیان بۆ چاره‌سه‌ر کردنی سێ پرسی گرینگ ده‌ست­ پێده‌که‌ن.

ئه‌لحه‌یات ئاماژه‌ی دایه‌ ئه‌وه‌ی که‌ کاتی گفتوگۆکانی به‌غدا-هه‌ولێر هێشتا به‌ وردی دیاری نه‌کراوه‌ و وتیشی: ئه‌و گفتوگۆیانە پاش جه‌ژنی سه‌ری ساڵی نوێ به‌ چاودێریی شاندی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان (یۆنامی) له‌ عێراق و سه‌رۆک­کۆماری ئه‌و وڵاته‌ ئه‌نجام ده‌بێت.

ئه‌و ڕۆژنامه‌یه‌ هه‌روه‌ها نووسیی: له‌و گفتوگۆیانه‌دا سێ پرسی گرینگ له‌وان مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی کوردستان، سنوور و فڕۆکه‌خانه‌کان ده‌خرێته‌ به‌ر باس و گفتوگۆوه‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 9630

Your Comment

You are replying to: .
captcha