ڕیفراندۆمەکەی هەرێمی کوردستان وەکوو بوومەلەرزە ڕەوشی سیاسیی عێراقی هەژاند

بەشی جیهان- جومعە عەتوانی دەڵێت: ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان وەکوو بوومەلەرزە پڕۆسەی سیاسیی عێراقی هەژاند.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جومعە عەتوانی شرۆڤەکاری پرسی عێراق بە هەواڵدەریی عەرەب نیووزی وتووە: بەڕێوبردنی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی لە هەرێمی کوردستان وەکوو بوومەلەرزەیێکی سیاسی بوو کە مەترسییەکەی بۆ سەر عێراق وەکوو لە دەست دانی سێ پارێزگای ئەو وڵاتە لە ساڵی 2014 بوو کە بە هۆی هێرشی داعش ڕوویدا.

ناوبراو زیادی کرد: ڕیفراندۆم لەو ڕووەوە مەترسیدار بوو کە لە ژێر کاریگەریی دروشمی ناسیونالیستی و داخوازی بۆ مافی چارەی خۆنووسی بەڕێوەچوو. ئەو ڕووداوە ڕێگای خۆش کرد بۆ جودا بوونەوەی بەشێکی گەورە لە خاکی عێراق.

ئەو کارناسە دەڵێت: کاردانەوەی دەوڵەتی عێراق هەمبەر ڕیفراندۆمەکەی هەرێم وەکوو سەرکەوتنێک بۆ دەوڵەتی عێراق دێتە ئەژمار، چوونکە بوو بە هۆی پارستی سەروەریی خاکی عێراق.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 9622

Your Comment

You are replying to: .
captcha