کوردپرێس/حه‌سه‌ن ساڵحی: به‌ڕێوه‌چوونی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی له هه‌رێمی کوردستان و ئه‌و ناوچانه که په‌یوه‌ندیی هه‌یه به ماده‌ی 140ی ده‌ستووری عێراق (ناوچه کێشه‌له‌سه‌ره‌کان) له لایه‌ن هه‌ولێر له 25ی سێپتێمبێری 2017 پاشهاتێکی قورسی بۆ کورده‌کانی عێراق بوو به تایبه‌ت ڕووداوه‌کانی 16ی ئاکته‌وبر و ڕۆژانی پاش ئه‌وه که کۆنتڕۆلی ته‌واوی ناوچه کێشه‌له‌سه‌ره‌کان له ده‌ستی کورد ده‌رچوو و جارێکی دیکه به‌غدا له باری سه‌ربازی و سیاسییه‌وه زاڵ بوو به سه‌ریاندا. جیا له ڕوانگه و شوناسی ئه‌و ڕووداوه، کاریگه‌رییه‌کانی له‌سه‌ر کورد به شێوه‌یێک بوو که ده‌توانین بڵێین پاش شه‌ڕی ناوخۆییی نێوان دوو پارتی ده‌سه‌ڵاتدار له نه‌وه‌ده‌کانی سه‌ده‌ی بیست، کوردی عێراق له ماوه‌ی 26 ساڵی ڕابردوو دژوارترین ڕۆژانی حه‌یاتی سیاسیی خۆی تێده‌په‌ڕێنێت و قه‌یرانی توندی سیاسی و ئابووریی ئێستاش داهاتوو و چاره‌نووسی ئه‌و ناوچه فیدڕاڵییه‌ی به‌ره‌وڕووی نیگه‌رانی جیدی کردووه و چووه‌ته خولێکی دژواره‌وه. بۆیه هه‌واڵده‌ریی کوردپرێس بۆ لێکدانه‌وه‌ی ئه‌و دژوارییانه و هه‌روه‌ها کاریگه‌ریی به‌رده‌وام بوونی دۆخی ئێستا له‌سه‌ر چاره‌نووسی په‌یوه‌ندیی کورده‌کانی عێراق و ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵی ئه‌و وڵاته، له‌گه‌ڵ عارف قوربانی چاودێری سیاسی، نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌ڤانی ناسراوی هه‌رێمی کوردستان گفتوگۆی کردوووه که له درێژه‌دا ده‌یخوێننه‌وه:
* کوردپرێس: ئه‌م بارودۆخه‌ی که ئێستا له هه‌رێمی کوردستان هاتۆته ئاراوه به‌تایبه‌ت له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا بینیمان که ناڕه‌زایه‌تیی خه‌ڵک هاته سه‌ر شه‌قام، لێکدانه‌وه‌تان بۆ ئه‌م بارودۆخه چۆنه و به چ ئاراسته‌یێکدا ده‌ڕوات؟
- عارف قوربانی: ئه‌وه‌ی که ئێستا ئه‌گوزه‌رێ من پێم وایه ده‌رئه‌نجامی که‌ڵه‌که‌بوونی کێشه‌کانی ڕابردوووه یانی ته‌نها په‌یوه‌ندیی نییه به خۆدی کێشه‌کانی ئێستاوه. ده‌ره‌نجامی کێشه سیاسییه‌کانی ڕابردوووه که به چاره‌سه‌رنه‌کراوی له کوردستان ماونه‌ته‌وه و هه‌روه‌ها ده‌ره‌نجامی قه‌یرانی دارایی و ئه‌و فه‌ساد و گه‌نده‌ڵه داراییه‌یه که له هه‌رێمی کوردستاندا چه‌ندین ساڵه هه‌یه و که‌ڵه‌که بووه و ئێستاش گه‌یشتۆته ئاستی بنبه‌ست و گه‌یشتۆته ته‌نگژه‌یێک که چاره‌سه‌رکردنی تا ڕاده‌یێک ئه‌سته‌مه. خه‌ڵک بێ ئۆمید بووه له‌و به‌ڵێن و له‌و وه‌عدانه‌ی که پێی ئه‌درێ بۆ چاکسازیی سیاسی و بۆ چاکسازیی ئیداری به‌تایبه‌تیش دوای ڕووداوه‌کانی 16ی ئاکته‌وبر که به‌شێک له داهاته‌کانی هه‌رێمی کوردستان له ده‌ستی هه‌رێم ده‌رچوو و که‌وته ده‌ستی عێراق. خه‌ڵک ئیتر بێ ئۆمید بووه له‌وه‌ی که حکوومه‌ت ناتوانێت ئه‌و مووچه‌یه‌شی بداتێ که له دوای سه‌ردانی قه‌یرانی دارایییه‌وه پێی بڕابوو. ئه‌مه‌ش تا ڕاده‌یێک کاریگه‌ری زۆری خستۆته‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵک و خه‌ڵک گوزه‌رانی خراپه له هه‌رێمی کوردستان. به‌ڵام ئه‌م ڕووداوانه‌ش که خۆپیشاندانه‌کان و لێکه‌وته‌کانیشی مه‌ترسی ئه‌وه ده‌کرێت که به‌ره‌و ئاقارێک بڕوات که مه‌ترسییه‌کی له‌سه‌ر ئه‌زموونی هه‌رێمی کوردستان و له‌سه‌ر قه‌زییه‌ی کوردی بێت زیاتر له‌وه‌ی که لێکه‌وته‌کانی به سه‌ر خودی حزبه‌کان بێت. چوونکه هه‌م ئێستا ناوچه‌که له به‌رده‌م گۆڕانکاریی گه‌وره دایه و هه‌م عێراقیش کێشه‌ی هه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستاندا، ئه‌گه‌ر مه‌سئوولانه مامه‌ڵه نه‌کرێت له‌گه‌ڵ ئه‌م خۆپیشاندانانه و زوو به‌ره‌وپیری داخوازی و داواکارییه‌کانی خه‌ڵکه‌وه نه‌چن. پلان دانه‌نرێ بۆ گۆڕانکاریی سیاسی له کوردستاندا و گۆڕینی ئه‌م سیسته‌مه، من گه‌شبین نیم بۆ ئه‌وه‌ی داهاتی کوردستان باش ئه‌بێت.
* کوردپرێس: جه‌نابتان وه‌کوو چاودێرێکی سیاسی و وه‌کوو سیاسییێک پێتان وایه حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌م قۆناغه‌دا ده‌بێ چی بکات؟
- عارف قوربانی: به ڕای من حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌بێ دڵنیایی بداته خه‌ڵکی کوردستان که ئێستا خه‌ڵک گومانی هه‌یه له‌و به‌ڵێنانه‌ی حکوومه‌ت. به ڕاشکاوانه ئه‌مه بڵێم خه‌ڵک پێی وایه که هێشتا داهاته‌کانی ناوخۆ و داهاتی خاڵه سنوورییه‌کان و ئه‌و که‌مه نه‌وته‌ی که له ده‌ستی هه‌رێمیش هه‌یه له‌و پاره‌یه زۆرتره که تا ئێستا ئێعلان ئه‌کرێ. یانێ جۆرێک بێ متمانه‌یی دروست بووه له نێوان خه‌ڵک و حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستاندا. گرنگه حکوومه‌ت بتوانێت لانی که‌م ئه‌و متمانه‌یه دروست بکاته‌وه و به ڕای من باشترین شتیش ئه‌وه‌یه که پلان دابنێ بۆ هه‌ڵبژاردنێکی پێشوه‌خته‌ی پاک و بێگه‌رد و دوور له ته‌زویرات و به پاک کردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکیش ناڕه‌زاییه‌تییه‌کانی خۆی له ڕێگای دیموکراسی و مه‌ده‌نییانه له سندۆقه‌کانی هه‌ڵبژاردندا بیکاته ده‌ره‌نجامی گۆڕانکاری له داهاتووی کوردستان.
* کوردپرێس: پێتان وایه به هه‌ڵبژاردنێکی نوێ گۆڕانکارییێک له هه‌رێمی کوردستاندا بێته ئاراوه له ئاستی حوکمڕانیدا؟
- عارف قوربانی: به‌ڵێ. پێم وایه چوونکه ئه‌گه‌ر تماشای هه‌ڵبژاردنه‌کانی ڕابردوو بکه‌ین ئێمه چوار هه‌ڵبژاردنمان کردوووه له ڕابردوودا. هه‌ڵبژاردنی یه‌که‌م، پارتی و یه‌کێتی له 105 کورسی 100 کورسییان هێنا بوو و هه‌ڵبژاردنی دووهه‌م هه‌ر دووکیان 87یان هێنا و له هه‌ڵبژاردنی سێهه‌مدا هه‌ر دووکیان هاتنه 59 کورسی و ئه‌گه‌ر ئێستا هه‌ڵبژاردن بکرێت پێم وایه به هه‌ر دووکیان 50 کورسی ناهێنن. ئه‌مه ئاماژه‌یێکی ڕوونه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی کوردستان زه‌مینه‌که و ژینگه‌که‌ی له‌باره بۆ گۆڕانکاری. به‌تایبه‌تی ئێستا که نیگه‌رانیێکی زۆر هه‌یه له ناو خه‌ڵک و خه‌ڵک تا ئه‌ندازه‌یێکی زۆر ناڕازییه. ئه‌گه‌ر تۆماری ده‌نگده‌ران پاک بکرێته‌وه و به شێوه‌یێکی باشتر چاودێری پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بکرێت من پێم وایه هه‌ڵبژاردن گۆڕانکاری دێنێته ئاراوه به‌تایبه‌تیش به هۆی ئه‌وه‌ی که جاران ته‌نها پارتی و یه‌کێتی له کۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن بوون به‌غدا مامه‌ڵه‌ی فه‌رمی ته‌نها له‌گه‌ڵ ئه‌م دوو هێزه‌دا ده‌کرد به‌ڵام ئێستا هه‌موو ئه‌مانه گۆڕاوه هه‌م کۆمیسیۆن لایه‌نه‌کانی تری تێیدایه و هه‌م به‌غدایش زۆری مامه‌ڵه‌که‌ی گۆڕیوه.
* کوردپرێس: ئاماژه‌تان به به‌غدا دا، به‌غدا له ماوه‌ی ڕابردوودا پاش ڕیفراندۆم و پاش ڕووداوه‌کانی 16ی ئاکته‌وبر هیچ ئاوڕێکی له داواکاری هه‌رێمی کوردستان بۆ گفتوگۆ نه‌داوه‌ته‌وه، داهاتووی ئه‌م په‌یوه‌ندیی هه‌ولێر و به‌غدا چۆن ده‌بینن. ئایا هه‌ر به‌م دۆخه ده‌مێنێته‌وه و هۆکاری چییه به‌غدا ئه‌م سیاسه‌ته‌ی گرتۆته‌به‌ر؟
- عارف قوربانی: خۆی به‌غدا یانێ هه‌رێمی کوردستان که ڕێگای ڕیفراندۆمی گرته‌به‌ر له ده‌ره‌نجامی بێ ئۆمید بوون بوو له ئه‌و عه‌قڵییه‌ته حاکمه حوکمڕانه‌ی به‌غدا. چوونکه له کاتی خۆی ئه‌وه‌ی که هه‌موو لایه‌نه عێراقییه‌کان له سه‌ری موته‌فق بووین و له ده‌ستووری ئه‌ساسیدا ده‌ستوور وه‌کوو خۆی جێبه‌جێ بکرێت هه‌رێمی کوردستان پێم وانییه بیری له‌وه کردبێته‌وه که ڕێگه‌ی ڕیفراندۆم بگرێته به‌ر بۆ جیابوونه‌وه له عێراق. به‌ڵام که به‌غدا به عه‌قڵییه‌تێکی نزیک له عه‌قڵییه‌تی سه‌دام حوکمی عێراق ده‌کات له به‌ر ئه‌وه خه‌ڵکی کوردستان مافی خۆی بوو که هه‌م بێ ئۆمید بێت و هه‌م به دوای ده‌روازه‌یێکدا بگه‌ڕێت بۆ ئه‌وه‌ی خۆی له ئاشووب و به‌ڵای به‌غدا به‌دوور بگرێت به‌ڵام به‌داخه‌وه که ده‌ره‌نجامه‌کانی ڕیفراندۆمیشمان بینی که گه‌یشته کوێیه‌وه و ئه‌و جۆره مامه‌ڵه کردنی به‌غداش له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستاندا جارێکی دیکه هه‌رێمی کوردستان ناچار ده‌کات بیر له ڕێگاچاره‌یێکی تر بکاته‌وه. هه‌رێم تا ئێستا هه‌موو ڕێگایێکی گرتووه‌ته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆ و په‌نا به‌رێته به‌ر ڕێوشوێنی یاسای ده‌ستووری بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌غدا مامه‌ڵه بکات. به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌غدا هه‌ر به‌م عه‌قڵییه‌ته مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستاندا بکات هیچ به دووری نازانم وه‌کوو سه‌رده‌مانی زوو هه‌رێمی کوردستان هه‌ڵوێستی توند له به‌رانبه‌ر به‌غدا بگرێته‌وه به‌ر و دۆخێکی نه‌خوازراو له نێوان عێراق و کوردستان دروست بێت و په‌ل بکێشێت بۆ شه‌ڕی نه‌ته‌وه‌ییی نێوان کورد و عه‌ره‌ب له ڕابردوودا هه‌رچی شه‌ڕ و ناکۆکی هه‌بووه له نێوان کورد و ده‌سه‌ڵاتدار بووه له به‌غدا به‌ڵام ئه‌م عه‌قڵییه‌تی ئێستا حاکمه له به‌غدا به‌داخه‌وه بوون که ڕووداوه‌کان به‌ره‌و ئاقارێک ئه‌بات که ئینسان گه‌شبین نابێت له داهاتووی پێکه‌وه‌ژیانی کورد و عه‌ره‌ب له‌م وڵاته‌یه. بۆ ئه‌وه من خوازیاری ئه‌وه‌م له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو ڕه‌خنه و گله‌یی و تێبینییانه‌ی له سه‌ر کوردستان هه‌مانه خوازیاری ئه‌وه‌م لایه‌نه‌کانی عێراقیش بیر له‌وه بکه‌نه‌وه که عه‌قڵییه‌تی خۆیان و جۆری مامه‌ڵه کردنیان له‌گه‌ڵ کورد بگۆڕن و به‌تایبه‌تیش ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی له ئیستیحقاقاتی خه‌ڵکی کوردستان و بودجه و مووچه خه‌ڵکی کوردستان زوو ده‌سته‌به‌ری بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یێکی نوێ له نیوان به‌غدا و هه‌رێمی کوردستاندا هه‌ڵبگرێت.
* کوردپرێس: پرسیاره‌که ئه‌وه‌یه؛ ئێستا شاندی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان سه‌ردانی ئه‌ڵمانیای کرد و پێشتر سه‌ردانی فه‌ڕه‌نسای کرد ئه‌و ڕه‌خنه له ده‌سه‌ڵاتداریی کوردی له عێراق ده‌گیردرێت که پێش ئه‌وه‌ی بڕێته به‌غدا له‌گه‌ڵ چ ده‌سه‌ڵات چ دیکه‌ی لایه‌نه‌کان له به‌غدا کێشه‌کانی چاره‌سه‌ر بکات یا دانوستان بکات، په‌نا بۆ ده‌ره‌وه ده‌بات. ئایا ئه‌م سیاسه‌ته‌ی که ئێستا گرتوویه‌ته به‌ر پاش ڕیفراندۆم و پاش ئه‌م گه‌مارۆیانه خراوه‌ته سه‌ر هه‌رێمی کوردستان پێتان وایه ڕێکارێکه بۆ ده‌رچوون له‌م قه‌یرانه یان ده‌بێ ڕوو بکاته‌وه له به‌غدا؟
- عارف قوربانی: نا ئه‌وه‌یان خه‌تای به‌غدایه که گفتوگۆ ناکرێ. له یه‌که‌م ڕۆژی ڕیفراندۆمه‌وه که حه‌تمه‌ن له میدیاکانی جیهانه‌وه بینیوتانه یه‌که‌م ڕۆژی ڕیفراندۆم نێچیرڤان بارزانی له کۆنگره‌یێکی ڕۆژنامه‌وانیدا باسی ئه‌وه‌ی کرد که ئه‌م ئاڵای عێراقه وه‌کوو خۆی ده‌مێنێته‌وه به جۆرێک نائۆمیدی لای خه‌ڵک دروست کرد که یانی چی ڕێگری له ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی بگرێت به‌ڵام ئاماژه به‌وه ئه‌کات که هه‌ر له عێراقدا ئه‌مێننه‌وه له‌و ڕۆژه‌شه‌وه و ڕۆژی دواتریش که ڕیفراندۆم ڕاگه‌یێندرا بارزانی داوای له عه‌بادی کرد ده‌رگای گفتوگۆ بکاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بچینه‌وه و ڕوو بکه‌ینه‌وه به‌غدا. حه‌تا لۆمه‌ی هه‌رێمی کوردستان ده‌کرا به‌وه‌ی که ڕیفراندۆمی وه‌کوو تاکتیکێک کردوووه بۆ ئه‌وه‌ی به پێگه‌یێکی به‌هێزه‌وه له‌گه‌ڵ به‌غدا مامه‌ڵه بکات. به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وه به‌غدایه ده‌رگای گفتوگۆ ناکاته‌وه و هه‌رێمی کوردستان ناچار ده‌کات که په‌ل بهاوێت بۆ وڵاتانی تر به‌تایبه‌تیش که هه‌ر له به‌شێک له‌و وڵاتانه‌ش به‌رژه‌وه‌ندی جۆراوجۆریان له‌و ناوچانه هه‌بێ و له داهاتووشدا ڕه‌نگه سیاسه‌ت و ستراتێژییان جیاواز بێت له‌م ناوچه‌یه. بۆ ئه‌وه‌ی که عێراقیش ده‌رفه‌ت نه‌دا بۆ ئه‌وه‌ی که هیچ وڵاتێک ده‌ست بخاته ناوخۆی وڵاته‌که‌ی باشتر ئه‌وه‌یه که خۆی ده‌رگا بکاته‌وه، به‌ڵام له کاتێکدا که به‌غدا خۆی ده‌رگاکان ناکاته‌وه و ئه‌یه‌وێ کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی چه‌واشه بکات به‌وه‌ی که ئه‌یه‌وێ ده‌ستوور جێ­به‌جێ بکات و کورد موعارزه و کوردیش مافی خۆیه‌تی په‌نابه‌رێته به‌ر وڵاته‌کان و تێ‌یان بگه‌یێنێت که ئێمه داوا ده‌که‌ین گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا بکه‌ین و به‌غدا ڕازی نییه و ئێمه ئه‌مانه‌وێ ده‌ستوور جێبه‌جێ بکه‌ین به‌غدا خۆی له ده‌ستوور ئه‌دزێته‌وه. تا چه‌ند ئه‌مه ئه‌بێته مایه‌ی ئه‌وه‌ی که گۆڕانکاری لێبکه‌وێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی کوردستان له‌م قه‌یرانه ڕزگار بکات و به‌غدا ناچار بکات بۆ گفتوگۆ؛ من پێم وایه حاڵی یه‌که‌م لایه‌نی باشی بۆ هه‌رێمی کوردستان ئه‌وه‌یه که ئه‌و ئابلۆقه ئابوورییه ئه‌شکێنێت له سه‌ر هه‌رێمی کوردستان و لایه‌نی دووهه‌میشی ئه‌وه‌یه که ورده ورده تێگه‌یشتنێکی گشتی له ناو ڕای گشتیی دونیادا دروست ئه‌بێ که به‌غدا له سه‌ر حه‌ق نییه و کورد له سه‌ر حه‌قه، چوونکه له دوای ڕیفراندۆم ئه‌م هاوکێشه‌یه به قازانجی به‌غدا که‌وتووه و وه‌کوو گوایه کورد پابه‌ند نیین به ده‌ستووره‌وه و به‌غدا ده‌یه‌وێ به ڕێوشوێنی ده‌ستووری و به گفتوگۆ کێشه‌کانی له‌گه‌ڵ کوردستان چاره‌سه‌ر بکات به‌ڵام کوردستان خۆی ئه‌دزێته‌وه. ئێستا خه‌ریکه له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌م ده‌گۆڕێ و بیشگۆڕێ، من پێم وایه ئه‌نجامه‌که‌ی ڕه‌نگه ببێته‌وه کارتی گوشار له‌گه‌ڵ به‌غدا. به‌غدا پابه‌ند بێت به‌وه‌ی که په‌نا به‌رێته‌وه به‌ر ده‌ستوور، من پێم وایه قازانجی به‌غدا و قازانجی کوردستانه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌غدا ئه‌وه نه‌کات ئه‌نجامه‌که‌ی به خراپ بۆ هه‌ر دوولاش ده‌بێت.
* کوردپرێس: بینه سه‌ر هه‌ڵوێستی ئه‌مریکا له‌م نێوه‌دا، له به‌ر ڕۆشنایی ئه‌و هه‌ڵوێستانه و ئه‌و سیاسه‌ته‌ی که پێش ڕیفراندۆم و دوای ڕیفراندۆم له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستاندا له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان هه‌یبوو له ئێستادا جیا له لێدوانی فه‌رمی جۆرێک له بێ ده‌نگی و بێ هه‌ڵوێستی دیاره له به‌رانبه‌ر کێشه‌کانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا. پێتان وایه ئه‌مریکا ئێستا بۆچی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی گرتووه‌ته به‌ر؟
- عارف قوربانی: من پێم وایه ئه‌مریکا هه‌ست ئه‌کات که له چه‌ند ساڵی ڕابردوو سیاسه‌تێکی هه‌ڵه‌ی له ناوچه‌که په‌یڕه‌و کردوووه. پێم وایه ئێستا سه‌ر له نوێ خۆ ئاماده کردنه بۆ ستراتێژیکی تازه له مامه‌ڵه کردنی له‌گه‌ڵ بارودۆی عێراق و ناوچه‌که به‌گشتییه‌وه و ئه‌م شه‌وی ڕابردوویش ستراتێژییێکی نوێ ئه‌مریکا که تره‌مپ ڕای­گه‌یاند ئاماژه‌ی به‌وه کرد که ئێمه له ڕووی ستراتێژییه‌وه مامه‌ڵه‌یێک له‌گه‌ڵ عێراقدا ده‌که‌ین که وه‌کوو وڵاتێکی به‌هێزی سه‌ربه‌خۆ. بۆیه باوه‌ڕه‌م وایه ئه‌مریکا جارێکی دیکه دێته‌وه مه‌یدان. ڕاسته ئێستا تا ئه‌ندازه‌یێک خۆی دوور گرتووه به‌ڵام پێم وایه خۆ دوور گرتنه‌که‌ی په‌یوه‌ندی به ئاماده‌سازیی پلانێکی تازه‌ی ئه‌مریکاوه بۆ جۆری مامه‌ڵه کردنی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان و له‌گه‌ڵ عێراقیشه و پێشتریش ئه‌مه‌یان رانه‌گه‌یاندوووه له ئاستی وه‌زاره‌تی خارجی چه‌ند جارێک ته‌ئکیدیان له‌سه‌ر کردۆته‌وه که ئه‌وان له‌گه‌ڵ هه‌رێمێکی یه‌کگرتووی به‌هێز له ناو عێراقێکی به‌هێزی سه‌ربه‌خۆدان. باوڕم وایه ده‌بنه‌وه ناوبژیڤان و کاریگه‌رییان له‌سه‌ر هه‌ر دوو لاوه ده‌بێ تا ئه‌ندازه‌یێک بۆ ئه‌وه‌ی که میلله‌تمان نزیک که‌نه‌وه بۆ ڕێککه‌وتن. به‌ڵام له‌سه‌ر ئه‌مری واقع که ئه‌وه‌ی وا ئه‌کات که ئینسان تۆزێک ئۆمیدی نه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی له ئاینده‌یێکی نزیکدا ڕوو بدات په‌یوه‌ندی به مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانه‌وه هه‌یه هه‌م له کوردستان و هه‌م له عێراق، هه‌موو لایه‌نه‌کان هه‌وڵ ده‌ده‌ن که ئه‌م کێشه و ناکۆکییانه بقۆزنه‌وه بۆ بانگه‌شه‌ی پێشوه‌خته‌ی ئینتیخابی و کاری له سه‌ر بکه‌ن بۆ دروست کردنی کاریگه‌ری له‌سه‌ر سایکۆلۆژیای ده‌نگده‌ر. به قازانجی خۆیان ده‌نگ بدات. ئێستا له عێراقدا گرنگترین که‌یسێک بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی پێ کۆ بکه‌یته‌وه و به‌تایبه‌ت له ناو شیعه‌ی عه‌ره‌ب ئه‌وه‌یه که دژایه‌تی هه‌رێمی کوردستان بکه‌یت. له به‌ر ئه‌وه‌ی مه‌قته‌عه‌ی (11:24) عه‌بادی که کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی پێ باشه بمێنێته‌وه و ئه‌مریکا عه‌بادی ئه‌وێ زیاتر له‌و هێزانه‌ی که نزیکن له ئێران ڕه‌نگه زۆرتر دانی ئه‌وه بکات عه‌بادی پێگه‌ی به‌هێزی تا هه‌ڵبژاردنی داهاتوو بووه. گوشاریش له سه‌ر هه‌رێمی کوردستان و له‌سه‌ر سوننه‌ی عه‌ره‌بیش هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی که ئه‌بێ عبووری عه‌بادی بکه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ڕێ له عه‌بادی یان هێزێکی دیکه‌ی نزیک له ئێران بگرن.
به‌و پێیه‌ش پێم وایه که ئه‌م چه‌ند مانگه وه‌کوو چانسێک بهێڵنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی عه‌بادی نه‌شکێت، عه‌بادی به‌هێز بێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت ده‌نگی شیعه‌ی عه‌ره‌ب و هه‌موو عێراقییه‌کان له لای عه‌بادییه‌وه بڕوات زیاتر. ته‌ماشایش بکه‌یت له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو نووری مالیکی ئه‌و لێدوانه‌ی که دای له باره‌ی ناکۆکییه‌کانی هه‌رێم و به‌غدا و زۆر ته‌ئکیدی له‌سه‌ر گفتوگۆ و ئیستحقاقاتی هه‌رێمی کوردستان و مه‌سه‌له‌ی ده‌ستوور ئه‌کرد و ئه‌ویش به جۆرێک له جۆره‌کان بۆ ئه‌وه‌ی فشار بخاته سه‌ر عه‌بادی و عه‌بادی ناچار بکات بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌رێم بکات چوونکه ئه‌زانێت ده‌ره‌نجامه‌که‌ی که ئه‌گه‌ر عه‌بادی په‌نا به‌رێته به‌ر گفتوگۆ و ئیسحقاقاتی خه‌ڵکی کوردستان بدات له ناو شاری عێراقیدا پێگه‌ی لاوازن.
* کوردپرێس: ئاماژه‌تان به هه‌ڵبژاردنه‌کان دا وه‌کوو دوایین پرسیار پێگه‌ی کورد له په‌رله‌مانی داهاتووی عێراقدا پێشبینیتان چیه بۆی؟
- عارف قوربانی: من پێم وایه کورد ئه‌م جاره لاواز ده‌بێت ئه‌توانم بڵێم له به‌ر دوو هۆکاری زۆر سه‌ره‌کی، یه‌کیان ئه‌وه‌ی که کورد به‌شێک له‌و ناوچانه‌ی له ده‌ست داوه و خه‌ڵکێکی زۆری ئاواره و په‌ڕاکه‌نده بوون و خه‌ڵک نیگه‌رانه له‌وه‌ی. حاڵه‌تی دووه‌میش په‌یوه‌ندی به زیاد کردنی گه‌شه‌ی دانیشتوانه‌وه‌یه له عێراق. گه‌شه‌ی دانیشتووان له عێراقدا به شێوه‌یێکی زۆر ناسروشتی زیاد ده‌کات. کۆمه‌ڵگای عه‌ره‌بی تا ئه‌ندازه‌یێک کۆمه‌ڵگایێکی سونه‌تی­ترن له کۆمه‌ڵگای کوردی نه‌وه‌ی زۆر ئه‌خه‌نه‌وه به‌ڵام له کورددا به‌پێچه‌وانه‌وه‌یه. ئێستا گه‌وره‌ترین بنه‌ماڵه‌ی کوردی ڕه‌نگه شه‌ش، حه‌وت ئه‌ندامی خێزانێک بن به‌ڵام تماشای هه‌ندێ خێزانی عه‌ره‌ب بکه‌ن نزیکه 40 بۆ 50 منداڵیان هه‌یه و عه‌ره‌ب هێشتا به هۆی ئایین و به هۆی داب و نه‌ریتی کۆمه‌ڵایه‌تی و یاساش ڕێگه‌یان ئه‌دات تا چوار ژن بهێنن له کوردستاندا ئه‌مه پێچه‌وانه‌یه. نه کۆمه‌ڵگا ئه‌مه قبووڵ ئه‌کات و نه قانوون ڕێگه به‌مه ئه‌دات. له به‌ر ئه‌مه تا دێت ژماره‌ی عه‌ره‌ب له عێراقدا زیاتر ئه‌کات ئه‌مانه هه‌مووی یارمه‌تیده‌رن بۆ ئه‌وه‌ی که هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره و له هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتووتریش به‌رده‌وام پێگه‌ی کورد لاواز ده‌بێ له عێراق و له ڕووی ژماره‌شه‌وه به‌رده‌وام نوێنه‌ره‌کانی له په‌رله‌مانی عێراقدا که‌متر ئه‌بنه‌وه و تماشای ڕابردووش بکه‌ین له دوای ڕووخانی سه‌دام بۆ ئێستا به‌رده‌وام پێگه‌ی کورد له په‌رله‌مان له ڕووی ژماره‌وه دابه‌زیوه. یه‌که‌م خولی په‌رله‌مان به ژماره‌ی نزیک 75 ئه‌ندام بوو. ورده ورده تا ئێستا که 60 ئه‌ندامی هه‌یه و له هه‌ڵبژاردنی داهاتووشدا ڕه‌نگه له به‌ر ئه‌وه‌ی که ڕێژه‌ی کورسییه‌کانی په‌رله‌مانیش زیاتر بێت پێگه‌ی کورد لاواز و که‌م ده‌بێت.
* کوردپرێس: ئه‌م که‌م بوونه‌وه‌ی هاوپه‌یوه‌ند به‌م پرسیاره پێتان وایه له ناوچه کێشه‌له‌سه‌ره‌کان چۆن ده‌بێ؟ که‌متر ده‌بێ یان له دیکه‌ی ناوچه‌کان که‌متر ده‌بێت؟
- عارف قوربانی: من پێم وایه له‌و ناوچانه‌ی که په‌یوه‌ندی هه‌یه به ماده‌ی 140. بۆیه پێشتر لانی که‌م له شه‌ڕی داعشه‌وه کورد هه‌یمه‌نه‌ی خۆی به سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌دا چه‌سپاند بوو به‌ڵام له ئێستا عه‌کس ده‌بێته‌وه. له به‌ر ئه‌وه‌ی ئێستا کوردی تێیدا نه‌ماوه و ده‌سه‌ڵاتی کوردی تێیدا نه‌ماوه و خه‌ڵکێکی زۆری کوردیش له‌و ناوچانه‌دا په‌ڕاکه‌نده و ئاواره بوون ئه‌مه کاریگه‌رییێکی زۆر زۆر خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن و نوێنه‌ره‌کانی کورد له‌و ناوچانه زۆر که‌م ده‌بن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment