ڕەوتی «الحکمە الوطنیه»ی عێراق هوشدار دەداتە دەزگای دادی هەرێمی کوردستان

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕەوتی «الحکمە الوطنیه» عێراق هوشدار دەداتە دەزگای دادی هەرێمی کوردستان کە لە ململانێی سیاسی ئێستاکەی دەستێوەردان نەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەلیغ ئەبووگلل لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: نابێت خۆپیشاندەران سەرکوت بکرێن چوونکە سەرکوتی خۆپیشاندەران دەبێتە هۆی تووڕەتر بوونی خەڵک.

ئەبووگلل نیگەرانیی خۆی هەمبەر پاراستنی گیانی خۆپیشاندەران ڕاگەیاند و وتی: دەزگای دادی هەرێمی کوردستان نابێت داخڵی ململانێی سیاسی ببێتەوە و دەوڵەتی فیدراڵ و نوێنەرانی پەلەمانی عێراق نابێت هەمبەر ئەو ڕووداوانە بێدەنگی ڕاگرن.

سەرچاوە: هەواڵدەریی nina

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 9613

Your Comment

You are replying to: .
captcha