به‌پێی هه‌واڵی کوردپڕێس، له ڕۆژانی ڕابردوو خه‌ڵکی ناڕازی به قه‌یرانی ئابووری له چه‌ند شاری پارێزگای سلێمانی هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌کان و له ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به توانانه‌بوونی ده‌وڵه‌ت له دابین کردنی پێداویستییه‌کانی خه‌ڵک دژی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان دروشمیان سه‌ر دا.
هێزه ئه‌منییه‌کان چه‌ند ڕێبه‌ری ناڕازییان ده‌ستگیر کردوو‌وه. ده‌ستگیرکردنی ڕێبه‌رانی خۆپیشانده‌ران ده‌نگدانه‌وه‌یێکی به‌ربڵاوی له نێوان چالاکانی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیدا بووه.
ماڵپه‌ڕی ئه‌لمانیتۆر له ڕاپۆرتێکدا خۆپیشاندانه‌کانی ئه‌مدواییه‌ی هه‌رێمی کوردستانی به به‌شێک له پاشهاته‌کانی ڕیفراندۆم ناو بردووه که له 25ی سێپتێمبێری 2017 به‌ڕێوه چوو و ده‌وڵه‌تی عێراق له کاردانه‌وه به‌وه هه‌ندێ به‌رته‌سکیی ئابووری دژی هه‌رێمی کوردستان چڕ کردوو‌وه.
ئه‌لمانیتۆر ئاماژه‌ی دایه توندوتێژی له‌سه‌ر خۆپیشانده‌ران و کوژران و برینداربوونی چه‌ند که‌س ناڕازییان و سه‌باره‌ت به چوونی هه‌رێمی کوردستان به‌ره‌و شڵه‌ژاوییێکی گشتگیر هۆشداری داوه.
ئه‌لمانیتۆر له‌و راپۆرته‌دا ئاماژه‌ی دایه ئاگردانی نووسینگه‌ی پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی هه‌رێمی کوردستان له چه‌ند شاری پارێزگای سلێمانی له لایه‌ن ناڕازییانه‌وه نووسیی: له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وام بوونی ئاوه‌ها دۆخێک، هه‌رێمی کوردستان تووشی قه‌یرانێکی گشتگیر و بێ وێنه ده‌بێت و مه‌ترسیی دابه‌شبوونی هه‌رێمی کوردستان هه‌یه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment