وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران کاردانه‌وه‌ی‌ به‌ تووئیتی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌حره‌ین نیشان دا

به‌شی ئێران- وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ له‌ کاردانه‌وه‌ به‌ تووئیتی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌حره‌ین سه‌باره‌ت به‌ وڵات و حکوومه‌تی ئێران ڕای­گه‌یاند: سووک­تر و بچووک­تر له‌وه‌ن له‌ باره‌ی ئێرانێکی سه‌رفه‌راز و خاوه‌ن مێژوو و شارستانیێتێکی کۆن و به‌شکۆ ڕاوبۆچوون ده‌رببڕن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس له‌ ئیداره‌ی گشتیی وه‌زاره‌تی کاروباری ده‌ره‌وه،‌ به‌هرام قاسمی زیادی کرد: وڵاتی ئێران به‌ خه‌ڵکێکی ڕه‌سه‌ن و بڵیمه‌ت، خاوه‌ن یه‌کێک له‌ بێ وێنه‌ترین مێژوو، شارستانێتی فه‌رهه‌نگ، دیموکراسی و سه‌ربه‌خۆترین وڵاته‌کان له‌ ناوچه‌که‌یه‌ و موته‌کای ده‌سه‌ڵاتدارانی بێ ئاکامی به‌حره‌ین و دیکه‌ی کۆنه‌په‌ره‌ستانێکه‌ که‌ جگه‌ له‌ سه‌رکوت کردنی خواستی زۆرینه‌ی خه‌ڵک و جه‌نایه‌ت دژی ئه‌وان، ئه‌وه‌ش له‌ ژێر پاڵپشتیی دیکه‌ی وڵاتانی سه‌روناوچه‌یی هونه‌رێکی دیکه‌یان نییه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 9606

Your Comment

You are replying to: .
captcha