زه‌ریف به‌ بۆنه‌ی ڕۆژی له‌دایکبوونی حه‌زره‌تی مه‌سیح په‌یامێک بڵاو ده‌کاته‌وه‌

به‌شی ئێران- محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ توویته‌ر ئایه‌تێک له‌ قورئانی پیرۆزی هێنا و هاتنی سه‌ری ساڵی نوێی زایینیی پیرۆزبایی کرد و نووسیی: هیوادارم هه‌موان له‌ ساڵی نوێ زایینیدا په‌یامی جیهانیی ئاشتیی حه‌زره‌تی مه‌سیح قبووڵ بکه‌ن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران به‌شێک له‌ ئایه‌تی 45ی سووره‌ی ئالی عومه‌رانی هێناوه‌ که‌ ئایه‌که‌ به‌و شێوه‌یه‌: "إِذْ قَالَتِ الْمَلَائِکَةُ یَا مَرْیَمُ إِنَّ اللَّهَ یُبَشِّرُکِ بِکَلِمَةٍ مِنْهُ اسْمُهُ الْمَسِیحُ عِیسَی ابْنُ مَرْیَمَ وَجِیهًا فِی الدُّنْیَا وَالْآخِرَةِ".

محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف زیاتر ده‌نووسێت: له‌ جێژنی له‌دایک بوونی حه‌زره‌تی مه‌سیح هیوای خۆشحاڵی و ئاشتی بۆ هه‌موان ده‌که‌م. هیوادارم هه‌موان له‌ ساڵی نوێدا په‌یامی جیهانیی ئاشتیی حه‌زره‌تی مه‌سیح قبووڵ بکه‌ن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 9605

Your Comment

You are replying to: .
captcha